سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کارکردن له‌ کتێبخانه‌یه‌ک کە کتێبی شەرعی و نا شەرعی تێدابێت.؟
من له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژیم وه‌ له‌ كتێبخانه‌یه‌ك كار ده‌كه‌م ئه‌م كتێبخانه‌یه‌ جۆره‌ها كتێبى باش و خراپى تێدایه‌ واته‌ شه‌رعى و ناشه‌رعى به‌ڵام كتێبى ناشه‌رعى زۆر زۆرترن هه‌روه‌ها ئینجیل و ته‌وراتى زۆر تێدایه‌ ، وه‌ ئێمه‌ ئه‌م كتێبانه‌ له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكى تر ده‌گوێزینه‌وه‌ جا پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌ تا چه‌ند بۆ ئێمه‌ى موسڵمان دروسته‌ كه‌ له‌م شوێنه‌دا كار بكه‌ین ؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 811


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 
ئه‌م کاره‌ به‌م شێوه‌یه‌‌ جائیز نییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یارمه‌تیدانه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی کوفر و گومڕایی، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ وتعاونوا على البر والتقوى ولا تعاونوا على الإثم والعدوان[المائدة:٢]. 
واته‌/ هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن بۆ سه‌ر چاکه‌ و له‌ خواترسی، وه‌ هاوکاری یه‌کتر مه‌که‌ن بۆ سه‌ر گوناه و سنوور به‌زاندن. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 634

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram