به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر پیاو بۆ پیاو بێ و ئافره‌ت بۆ ئافره‌ت، جائیزه چونکه به‌شی په‌رستارییه و خزمه‌تی په‌ککه‌وته‌یه، ئه‌وه‌ش گرنگ نییه که ناموسوڵمانن، به‌ڵام باشتره که نییه‌ت هه‌بێت بچنه‌وه وڵاتی خۆمان(ئیسلامی) و خزمه‌تی په‌ککه‌وته‌کانی خۆمان بکه‌ی، چونکه ئه‌وان له پێشترن، پاشان نابێت خواردنی حه‌رامیان بده‌یتێ هه‌رچه‌ند له‌لای ئه‌وان حه‌رام نه‌بێت، وه‌کو ئه‌وه‌ی گۆشتی به‌راز و له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و بیره و ئه‌وانه‌دا هاوکارییان بکه‌یت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.