به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئاشکرایه که ڕێکخراوی خاچی سوور، ڕێکخراوێکی مرۆیی جیهانییه، هه‌ڵده‌ستێ به چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆش و ئاڵۆگۆڕینهوه به دیله‌کانی نێوان ده‌وڵه‌تان و زۆر شتی دیکه‌ی وه‌ک ئاوه‌دانکردنه‌وه و بنیانتانی قوتابخانه و خه‌سته‌خانه و ...تاد ئه‌مه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری جیاوازی له دین و باوه‌ڕی خه‌ڵکی بکات.. هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا لێره و له‌وێ خه‌ریکی بڵاوکردنه‌وه و پرۆژه‌ی به گاورکردنی خه‌ڵک و موسوڵمانانن. له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌م ڕێکخراوه وه‌کو هه‌موو هاوشێوه‌کانی خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ده‌کات، بۆیه ده‌توانین له‌باره‌ی کارکردن له‌گه‌ڵیان، دوو لایه‌ن بخه‌ینه‌ڕوو: ١/ لایه‌نی ڕێپێدراو؛ له‌به‌رئه‌وه‌یه که به‌گشتی سوودی هه‌یه بۆ خه‌ڵکی. ٢/ لایه‌نی ناجائیزی؛ له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر کار بۆ به‌گاورکردن بکه‌ن، یان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له ئیسلام. له‌مه‌وه؛ ته‌ماشای کاره‌که‌یان ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر ته‌نها وه‌ک ده‌زگایه‌کی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانکردنه‌وه کار بکه‌ن، بێگومان جائیزه کاریان له‌گه‌ڵ بکه‌ی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له پشت خزمه‌تگوزارییه‌کانیانه‌وه مه‌رامی به گاورکردن و دژایه‌تی ئیسلام پیاده بکه‌ن، بێگومان نابێت کاریان له‌گه‌ڵ بکه‌ی.. له ڕوواڵه‌تیش کاری ئه‌م ده‌زگایه زیاتر خێری پێوه‌یه، ئێمه‌ش وه‌کو موسوڵمان لێمان داواکراوه خێرخواز بین و به‌ڵکوو هاوکاری ئه‌وانه بکه‌ین که یارمه‌تی لێقه‌وماوان و سته‌مدیده ده‌که‌ن، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له باره‌ی په‌یمانی(فچول)ه‌وه که کاتی خۆی له جاهیلییه‌تدا بۆ پاراستنی مافی بێ ده‌سته‌ڵات و سته‌ملێکراوان پێکهاتبوو، ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر ئێستاش بۆ په‌یمانێکی وه‌ها بانگ بکرێم، ده‌چم به ده‌مییه‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.