به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: کارکردن له‌گه‌ڵ پیران ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه که حه‌ڵاڵه و بگره ئه‌گه‌ر نییه‌تی باشی له‌گه‌ڵ بێت خێری قیامه‌تیشی تێده‌که‌وێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی جوانڕه‌فتار بیت له‌گه‌ڵیان به‌ڵکوو کاریگه‌ر بن پێت و بتوانی له‌و ئاخری ته‌مه‌نه‌یان هیدایه‌تی ئیسلامیان بده‌ی. ئاشكراشه ڕێنموویی که‌سێک بۆ لای خوا، له دونیا و ئه‌وه‌ی تێیدایه باشتره، پاداشته‌که‌ی ئێجگار گه‌وره‌یه. به‌ڵام ئه‌وه بزانه له ئیسلامدا هه‌موو شتێک سنووری بۆ دیاریکراوه، ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیسلامه له‌م پیشه‌یه، ئه‌وه‌یه که شۆردنیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌لایه‌ن ئافره‌ت و پیاو له‌لایه‌ن پیاو بووایه هیچی تێدا نه‌بوو، هه‌رچه‌ند له حاڵه‌تی ناچاریش شۆردن و پاکردنه‌وه‌ی پیاو له‌لایه‌ن ئافره‌ت و به پێچه‌وانه‌ش دروسته، به‌ڵام به‌و ڕه‌هاییه(مطلق)هی له ئه‌وروپادا هه‌یه، ناڕه‌وایه له ئیسلام. سنوورکێشییهکی تری ئه‌م پیشه‌یه ئه‌وه‌یه وه‌ک خۆت باسی ده‌که‌ی، کڕینی قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان(وه‌ک مه‌ی و گۆشتی به‌راز) یاخوود ئاماده‌کردنی خواردن و خواردنه‌وه‌ی حه‌رام بۆیان، ئه‌مه‌یان له ڕاستیدا به‌هیچ جۆرێک بواری نابێته‌وه له ئیسلامدا. بۆیه ئه‌گه‌ر ناتوانی خۆت له‌و ناڕه‌واییانه دوور بگری، ئه‌وا ڕۆزی خۆت مه‌خه حه‌رام و ڕوو بکه کارێکی تر، بشزانه ئه‌ه‌گر له‌به‌ر خوا واز له کارێک یان شتێک بهێنی، خوای گه‌وره به باشتر و چاکتر قه‌ره‌بووت ده‌کاته‌وه. سه‌باره‌ت به زوو بازاڕایکردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌ت، باشتره به به‌رپرسه‌که‌ی خۆت بڵێی و ڕازی بکه‌ی، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی به جوانی و وه‌کو خۆی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ی، وا نابینین گوناهێکی تێدا بێت، ئه‌مه‌یان وه‌کو ئه‌و کارانه نییه که په‌له‌کردن ببێته هۆی که‌موکوڕی تێیدا. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.