سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوکمی کاری ته‌کسی چیە کە کەسی سەرخۆش بگوازێتەوە.؟
به رێزان سڵاوی خواتان لێبێت. ئایا كاری ته‌كسی حه‌رامه یان جائیزه له ئه‌وروپا چونكه زۆربه‌ی ته‌كسیه‌كان شه‌وانه خه‌ڵكی سه‌رخۆش هه‌ڵده‌گرن به‌تایبه‌تی له شه‌ممه و یه‌ك شه‌ممه وه به ڕۆژیش ئه وانه ده گوازنه وه له ماركێته كان شت ده كڕن كه زۆربه یان مه‌شروب و گۆشتی به‌رازیان پێیه، جاری واش هه‌یه ده‌بێت شۆ فێره كه یارمه‌تی باركردنه‌كه‌ش بدات. له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆتان.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 815


گواستنه‌وه‌ی که‌سێك بۆ شوێنێك که‌ حه‌رامه‌ کارێكی ناجائیزه‌. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ  وتعاونوا على البر و التقوى ولا تعاونوا على الاثم و العدوان و اتقوا الله ان الله شدید العقاب[المائدة:٢]. که‌واته‌ کاری ته‌کسی بۆ گواستنه‌وه‌ی که‌سێك بۆ شوێنێکی خراپ ناجائیزه‌. به‌ڵام گواستنه‌وه‌یان بۆ دوکان و بازار، ئه‌گه‌ریش ئه‌م دوکانانه‌ مه‌شروب و گۆشتی به‌راز بفرۆشن، ئه‌مه‌ هیچی تیا نییه‌، چونکه‌ ئه‌و به‌و مه‌به‌سته‌ی نایانبات. هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی سه‌رخۆشێك بۆ ماڵه‌که‌ی هیچی تیا نییه‌.

  ژمارەی بینین 306

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram