به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌نجامدانی دوو ئیش له یه‌ک کاتدا قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت؛ ئه‌گه‌ر ئیشه‌که هی خۆت بێ و خۆت خاوه‌نی بیت جیاوازی هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کرێگرته‌یه‌ک بیت بۆ خه‌ڵکی تر کار بکه‌یت، ئه‌گه‌ر بۆ خۆی ئیش بکه‌یت و بتوانی له ماوه‌ی یه‌ک ئیشدا دووان ئه‌نجام بده‌یت، دروسته به‌ڵام به مه‌رجی ئه‌وه‌ی مافی خه‌ڵكی تێدا نه‌فه‌وتێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ماندوو بوون و که‌می کات نه‌توانیت وه‌ک پێویست کار بۆ خه‌ڵكی بکه‌یت و له به‌رامبه‌ری ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری بگریت هه‌قیان پێ نه‌ده‌یت. خۆ ئه‌گه‌ر کار بۆ خه‌ڵکی تر بکه‌یت یان بۆ ده‌وڵه‌ت، لێره‌شدا پێویستی به پرس و ڕوخسه‌تی خاوه‌نکار یان به‌ڕیوه‌به‌ره‌که‌ته، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا دیسان مافی خه‌ڵكی له ئیشی یه‌که‌مدا تێدا نه‌فه‌وتێ. بۆ زیاتر به‌رچاوڕوونی له‌م باسه، واچاکه به ڕوونی و درێژی باسی جۆری کاره‌کان باس بکه‌یت بۆمان یاخود له‌لای مامۆستایه‌کی شاره‌زا هه‌تاوه‌کو وه‌ڵامی پێویستت بداتێ.. شایه‌نی باسه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌شی لێ ده‌ربچێت، مافی خێزان و ماڵومنداڵیش مه‌رجه هه‌روه‌ها مافه‌کانی خوای گه‌وره له جێبه‌جێکردنی فه‌رزه‌کان و فه‌رمانه‌کانی.. واته ئه‌گه‌ر کارکردنی زۆر به تایبه‌تی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ بووه هۆی سته‌م له مافی خێزان و منداڵ هه‌روه‌ها که‌مته‌رخه‌می له ئه‌نجامدانی فه‌رزه‌کان، ئه‌وا جائیز نابێت بگره مافی خۆشت له وه‌رگرتنی پشوو و خه‌و و پاراستنی ته‌ندروستی، چونکه زیانگه‌یاندن به جه‌سته‌ی خۆشت بێ پاساوێکی شه‌رعی گوناهه‌یه و لادانه له فه‌رمانی خوای گه‌وره، چونکه جه‌سته‌مان ئه‌مانه‌ته و بۆمان دروست نییه له خۆڕا و بۆ زیاده‌ڕه‌وی زیانی پێ بگه‌یه‌نین. بێگومان ناچاری یان پێویستیی به‌تایبه‌تیش بۆ ماوه‌یه‌ک ڕێگا ده‌دات بۆ که‌سێک زیاتر له ئاسایی کار بکات، فه‌تواش به‌پێ که‌س و حاڵه‌ت و شوێن و کات گۆرانی به‌سه‌ردا دێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.