به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ده‌ستخۆشی خه‌مخۆری و سووربوونت له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی و خوایستییت لێ ده‌که‌ین و هیوادارین هه‌موو به‌نده‌یه‌کی خوا خه‌می حه‌ڵاڵ و حه‌رامی هه‌بێت له ژیانیدا چونکه هه‌موو دونیا که به‌خششی خودایه قورسایی و به‌های باڵه مێشووله‌یه‌کی نییه و له‌به‌رامبه‌ری به‌هه‌شت و ڕه‌زامه‌ندی خودا هه‌ر به‌راورد ناکرێت! کاری پارێزه‌ری کارێکی گه‌وره و پیرۆزه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌کاربهێنرێت له خزمه‌تی سته‌ملێکراوان و به‌شخوراوان! له‌به‌رئه‌وه‌یه ئامۆژگاری پارێزه‌ران ده‌که‌ین به‌وه‌ی له سکاڵا و کێشه دوو ته‌ره‌فییه‌کاندا یان کار بۆ سته‌ملێکراوه‌که بکه‌ن یاخود خۆیانی لێ دوور بگرن، چونکه پشتگیری له زاڵم و سته‌مکار هه‌ڕه‌شه‌ی خوایی له‌سه‌ره و له‌گه‌ڵیان ده‌سوتێنرێت له دۆزه‌خدا! له‌مه‌وه؛ کارکردنت له‌و جێیه هیچ حه‌رامییه‌کی تێدا نییه به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی بوونی خۆت و کارکردنه‌که‌ت نه‌بێته سه‌رخستنی زوڵم یاخوود سه‌رهه‌ڵدانی زیاتری کێشه‌ی نێوان خێزانه‌کان. مه‌به‌ستمان له‌م بڕگه‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له بنچینه‌وه دامه‌زراندنی ئه‌و ڕێکخراوانه بۆته زیاتر سه‌رهه‌ڵدانی کێشه و لێکترازانی هاوسه‌ره‌کان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌کان ئه‌گه‌رچی له ڕوواڵه‌تدا بۆ پاراستنی مافی مرۆڤه و له‌ژێر ئه‌و بۆیاخه‌دا کاره‌کانیان ڕاده‌په‌ڕێنن، بێگومان بۆ که‌سێکی موسوڵمان دروست نییه له‌و دامه‌زراوانه‌دا کار بکات! مه‌گه‌ر نییه‌تی چاکسازیی هه‌بێت و هه‌وڵی خۆی بدات له گرێدانه‌وه و به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه‌ی تاکه‌کان به‌پێچه‌وانه‌ی نییه‌ت و مه‌به‌ستی ئه‌و ڕێکخراوانه. ماوه‌ی مانه‌وه‌ش تا ئه‌و ڕاده‌یه دروسته هیوای ئه‌و چاکسازییه‌ت پێ بکرێت، ئه‌مه‌ش درێژه‌ی هه‌یه و باشتره له‌گه‌ڵ که‌سێکی شاره‌زا له دین و لێزان پرس و ڕاوێژ بکه‌یت. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌ترسی و مه‌رامه له‌و ڕێکخراوانه‌دا نه‌بوو، هیچی تێدا نییه وه‌کو فه‌رمانبه‌رێک کاری تێدا بکه‌یت به‌و شێوه‌ی پێشتر ڕوونمان کرده‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.