به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: گومانی تێدا نییه که له ئیسلامدا جائیز نییه و حه‌رامه ئافره‌تی موسوڵمان مێرد بکات به که‌سێکی ناموسوڵمان (گاور، جووله‌که، بێ دین..) خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَلا تُنْكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُوا) [البقرة:٢٢١]. واته/ ئافره‌تی موسوڵمان ماره مه‌که‌ن له ئه‌وانه‌ی هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بهێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته په‌یوه‌ستیی (إلتزام) هه‌یه به ئیسلامه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆی به موسوڵمان ده‌زانێ و نوێژ و په‌رستنه ئیسلامییه‌کان ڕاده‌په‌ڕێنێت، ئه‌وا نابێت ڕازی بێت شوو بکات به ناموسوڵمان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی کرد و به نه‌زانین بوو، پێی کافر نابێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی کرد و زانیشی به‌ڵام بڕوای وابوو که حه‌رامه و به حه‌ڵاڵی نه‌ده‌زانی ئه‌وا هه‌ر موسوڵمانه و گوناهێکی گه‌وره‌ی کردووه، واته کافر و هه‌ڵگه‌ڕاوه(مرتد) نابێت، ته‌نها له‌و حاڵه‌ته کافر و هه‌ڵگه‌ڕاوه له ئیسلامه‌که‌ی ده‌بێت ئه‌گه‌ر به حه‌ڵاڵی بزانێت، له‌و کاته‌شدا هه‌موو که‌س بۆی نییه بیکۆژێت، به‌ڵکوو سه‌رگه‌وره‌ی موسوڵمانان یاخوود قازی له دادگای ئیسلامی، ئێستاکه‌ش که هیچێک له‌وانه نییه، بۆیه ناکوژرێت. خۆ ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که خۆی هیچ ئیلتیزامێکی ئیسلامی نییه و خۆی به موسوڵمان نازانێت ئه‌وا حوکمی ناکه‌وێته ئه‌وه‌ی که‌سێکی موسوڵمانه و شوو ده‌کات به ناموسوڵمانێک به‌ڵکوو هه‌روه‌کو به‌یه‌گه‌یشتنی دوو که‌سی کافر وایه. ئه‌وه‌ی پێویسته؛ ئه‌وه‌یه ئه‌و ئافره‌ته به شێوه‌یه‌کی جوان و پڕ سۆزه‌وه له که‌سێکی زۆر دڵسۆزی خۆیه‌وه ئامۆژگاری بکرێ و بیری ئه‌و هه‌موو ڕاستییانه‌ی بخرێته‌وه که ئه‌و کاره‌ی ده‌یکات زۆر نابه‌جێیه و جگه له ڕیسوایی پاشه‌ڕۆژه‌که‌ی هه‌ر په‌شیمانییه و ترسی خوا و مردن و قیامه‌تی بخرێته‌وه. ئه‌گه‌ر که‌سوکاری به‌خه‌من بۆی، با هه‌رچی زووه بیگێڕنه‌وه بۆ وڵاتی خۆی ئه‌گه‌رچی زیانی ئابووریشی پێوه بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌ڵه و سووکایه‌تی و ڕیسواییه له‌سه‌ر خۆیان وکچه‌که‌یان لابه‌رن به‌هه‌ر نرخێک بێت. پێی بڵێن که شووکردنی ئه‌و به‌و ناموسوڵمانه هیچ دانامه‌زرێ و هه‌موو جووتبوونێکیان زینایه و خۆی تووشی سزای خوایی ده‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌ر چاری نه‌بوو و ئه‌سته‌میش بوو به‌جێهیشتنی سوێد و نه‌یانتوانی ڕێی لێ بگرن، ئه‌وا ده‌توانن به هه‌ڕه‌شه‌ی حاشا لێکردن و لێدابڕانی له که‌سوکاری بیگێڕنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش سوودی نه‌بوو، ئیتر له‌سه‌ر ئێوه هیچ گوناهێک نییه و ئه‌و خۆی به‌رپرسیاره له‌لای خوا و ڕۆژی دوایی. که‌واته کوشتنی شه‌رعی نییه و ته‌نها سه‌رزه‌نشت و وریاکردنه‌وه‌ی و به‌ئه‌ده‌ب هێنانه‌وه‌ی (تأدیب) هه‌روه‌کو ئیمامی شافیعی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت"وإذا تزوجت المسلمة ذميًّا فالنكاح مفسوخ، ويؤدبان ولا يبلغ بهما حد، وإن أصابها فلها مهر مثلها". واته/ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێکی موسوڵمان مێردی کرد به ئه‌هلی په‌یمان(جووله‌که و گاور) ئه‌وا ماره‌کردنه‌که‌یان دانه‌مه‌زراوه و به‌تاڵه، سزاش ده‌درێن بۆ ته‌مێ کردنیان به‌ڵام ناگاته سنووری حه‌دد(الحد)، وه ئه‌گه‌ر جووتیش بووبێت له‌گه‌ڵی ئه‌وا به هاوشێوه‌ی خۆی ماره‌یی ده‌که‌وێت(ماره‌یی ئافره‌تێک له ئاستی ئه‌ودا). خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.