به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێومن يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ[البقرة:٢١٧] واته/ هه‌رکه‌سێ له ئێوه هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه له ئایینه‌که‌ی(ئیسلام) و کافر بێت، ئه‌وانه هه‌رچی کرده‌وه‌ی چاکه‌یان هه‌یه به‌تاڵ ده‌بێته‌وه له دونیا و له دواڕۆژیش له خه‌ڵکانی ئاگرن و به هه‌میشه‌یی تێیدا ده‌مێننه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێوَمَنْ يَكْفُرْ بِالْإِيمَانِ فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُ[المائدة:٥]. واته/ هه‌رکه‌سێ کافر بێته‌وه له دوای ئیمان، ئه‌وه هه‌رچی کردوویه‌تی پووچ بۆته‌وه. هه‌ر ده‌بێت وا بێت چونکه بێ مانایه که‌سێک کوفر به خوا بکات له‌لایه‌کی تریش باوه‌ڕی به پاداشتی هه‌بێ له‌سه‌ر عیباده‌تێک بۆی بکات!! ئه‌وانه‌ش که هه‌ر له ئه‌سڵه‌وه کافر بوون، داوای په‌رستنه‌کانیان لێ ناکرێ له پێشی ئیمان و ته‌سلیمبوون به خوا، بۆیه هه‌رچییه‌ک بکه‌ن له چاکه و کاری خێریش لێیان وه‌رناگیرێ خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.