به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ته‌نها به‌ناوی خوا.. له ئێستادا هیچ سزایه‌ک وه‌رناگرێ له دونیادا، ته‌نها ئه‌وه‌یه دینی ڕاسته‌قینه‌ی خوایی به‌جێ هێشتووه و ڕووی کردۆته دینی درۆیینی گاوران، له قورئاندا هاتووه ته‌نها دینێک خوای گه‌وره قه‌بووڵی بێت ئیسلامه، ئیتر بازدان بۆ سه‌ر دینێکی تر مانای چیی؟ ئه‌گه‌ر ئینجیلی ئێستا باشتره له قورئان ئه‌وه به‌درۆخستنه‌وه‌ی خوایه که له قورئان فه‌رموویه‌تی باشترین دین ئیسلامه و ته‌نها ئه‌وه قه‌بووڵه، چۆن خوای گه‌وره دینێک قه‌بووڵ ده‌کات ده‌ستکاری کراوه و به ناوی خواوه چه‌ندین درۆ هه‌ڵبه‌ستراوه تێیدا!؟ له‌وانه‌ش؛ ده‌وترێ عیسا و دایکی خودان جگه له خوای ڕاسته‌قینه!!؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر حوکمی ئیسلام هه‌بێت، بێگومان سێ ڕۆژی ده‌درێتێ هه‌تا په‌شیمان بێته و تۆبه بکات، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا بۆی نییه دا‌نیشێت له خاکی ئیسلام چونکه ئه‌گه‌ر بگیرێت ده‌کوژرێت! شایه‌نی باسه هه‌موو که‌س پێشی موسوڵمان‌بوون بۆی هه‌یه له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلام به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزییه‌وه بژێیت، پێویستی به‌وه نییه له‌به‌ر دونیا موسوڵمان بێت یاخود له ترسا!! بۆیشی هه‌یه پێشی موسوڵمانبوونی هه‌رچی پرسیار و ڕوونکردنه‌وه‌یه داوای بکات، چه‌ندیش کاتی ده‌وێت ئازاد بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به زانینه‌وه له ئیسلام شاره‌زا بێت و ئه‌وجا ئه‌گه‌ر ویستی موسوڵمان بێت، ئه‌وه‌شی پێ ده‌وترێ که هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئیسلام حوکمی کوشتنی هه‌یه، ئیتر ئه‌گه‌ر قه‌بوڵیتی و هه‌موو ئه‌وانه ده‌زانێت هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی له‌چی؟! با پێشی ئه‌وه‌ی ئیعلانی بکات خۆی ده‌رباز بکات ئه‌گینا ده‌کوژرێت! ئه‌مه‌ش له پته‌وی دینی ئیسلامه، یان قه‌بووڵی مه‌که و ڕێزی خۆت بگره، یان ئیسلامبوون گاڵته‌جاڕی نییه! به‌ڵام له نه‌بوونی حوکمی شه‌ریعه‌تدا، له‌م دونیا هیچی لێ ناکرێ، ته‌نها ئه‌وه‌یه له دوای مردنی به دۆزه‌خ شاد ده‌بێت و بۆ هه‌تاهه‌تایه نیشته‌جێی ئاگری جه‌هه‌ننه‌مه و عآفێتی بێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.