به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌یری ئه‌و پاره‌یه ده‌کرێت که ئایا چۆن وه‌رده‌گیرێت.. ئه‌گه‌ر یارمه‌تییه‌که و ناگێردرێته‌وه، ئه‌وا جائیزه و حه‌ڵاڵه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک قه‌رزێکه، ئه‌وا ده‌بێت بزانرێت ئایا قه‌رزی بێ سووه(الربا) یان سووی له‌گه‌ڵه. ئه‌گه‌ر بێ سو‌و بوو ئه‌وا دیسان جائیزه، چونکه ئه‌وه پێی ده‌وترێت قه‌رزی باش(القرچ الحسن) ، پاره‌یه‌کی دیاری کراوه، ده‌درێته که‌سێک بۆماوه‌یه‌کی دیاری کراو ده‌یگێڕێته‌وه و ئه‌گه‌ریش دوابکه‌وێت مه‌رجی زیادبوونی به سو‌و له‌گه‌ڵ نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌رزه سووی له‌گه‌ڵ بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی(٣.٠٠٠) دۆلار وه‌ربگری به‌ڵام له داهاتوو بۆ نمونه(٣.٥٠٠) دۆلار بده‌یته‌وه پێیان، ئه‌مه‌یان حه‌رام ده‌بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نیو دۆلاریش یان که‌متر له‌وه‌ش بکه‌وێته سه‌ری له‌به‌رئه‌وه‌ی سووه، سووش خوای گه‌وره حه‌رامی کردووه و بێزرانوویهتی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت یا أَیُّهَا الَّژِینَ ێمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ وَژَرُواْ مَا بَقِێ مِنَ الرِّبَا إِن كُنتُم مُّۆْمِنِینَ[البقره:٢٧٨]. واته/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، له‌ترسی خوا پارێز بکه‌ن و وازبێنن له‌و سووهی ماوه‌ته‌وه و وه‌رتان نه‌گرتووه(ته‌نها سه‌رمایه‌که‌ی خۆتان وه‌رگرنه‌وه) ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان به باوه‌ڕدار ده‌بینن. کاتێک سو‌و حه‌رام کرا هه‌ندێ له موسوڵمانان قه‌رزی سوویان له‌لای خه‌ڵک مابوو، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی بۆ ناردن هه‌تا له‌و سووه خۆش بن و وازی لێبێنن.. به‌ڵام جۆره زیاده‌یه‌ک هه‌یه به سو‌و دانانرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆمپانیایه له‌و قه‌رزدانه شتێک وه‌رده‌گرێت بۆ هه‌ڵسوڕاندنی کۆمپانیاکه و کارمه‌نده‌کانیان، پاره‌که‌ش دیاریکراوه و زیاد ناکات به تێپه‌ربوونی کات. سولفهش ئه‌گه‌ر به به‌شداری کۆمه‌ڵێک بێ و مانگانه یان ماوه‌ماوه بۆ یه‌کیان ده‌بێت له به‌شداربووان و به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تاوه‌کو هه‌موویان وه‌ریده‌گرن ئه‌وا هه‌ر بریتییه له قه‌رزی باش و جائیزه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.