سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چ كاتێك درووسته باسى خراپەى مردوو بكرێت.؟
چ كاتێك درووسته باسى خراپەى مردوو بكرێت.؟ ڕوونکردنەوەیەکی پێویست لەو بارەوە.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3831


چ كاتێك درووسته باسى خراپەى مردوو بكرێت.؟

ڕوونکردنەوەیەکی پێویست لەو بارەوە.

ئیسلام سەرتاپای یاساو ڕێسای ئەخلاق بەرزییەو گرنگی بە ڕێزو حورمەت دەدات لە نێوان مرۆقەکاندا.
فەرموودەی زۆریش هاتووە کە ڕێگری دەکات لەوەی مرۆڤەکان قسەی نەشیاو بە مردوو بڵێن و دڵی خاوەن مردوو بریندار بکەن.!
بۆیە لە فەرموودەیەکدا هاتووە کە ئیمامی بوخاری ڕیوایەتی کردووە دەفەرموێ: (روى البخاري عن أم المؤمنين عائشة رضى الله عنها قالت: قال النبي صلى الله عليه وسلم: (لا تسبوا الأموات، فإنهم قد أفضوا إلى ما قدموا). واتە: جنێو بە مردووان مەڵێن، چون ئەوان بەوەی کە پێشیان خستووە ڕۆشتوون و دونیایان بەجێهێشتووە.
وە لە فەرموودەیەکی دیکەشدا هاتووە کە سەروەر دەفەرموێ: (عن ابن عباس أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: لا تسبوا أمواتنا فتؤذوا أحياءنا). رواه أحمد.
واتە: جنێو بە مردووان مەڵێن، باخاوەن مردوو ئازاری پێ نەگات.
بەشێوەیەکی گشتی جنێوو سوکایەتی بە مردوو حەرامەو ڕێگری لێکراوە، بەڵام ئەگەر مردووەکە کافرو موشریک و هەڵگەڕاوە لە دین بوو، درووستە باسی خراپەکانی و بەرنامەو هەوڵە ناحەزەکانی دژ بە دین بۆ خەڵکی باس بکرێن، بەڵام بەبێ سوکایەتی پێکردنی..!
بەڵگەش ئەو فەرموودەیە کە جەنازەیەک هێنرا بەبەردەم پێغەمبەرو هاوەڵاندا و وەسف کرا، پاشان پێغەمبەریش فەرمووی ئەوا بەهەشتی بۆ واجب بوو، بە پێچەوانەشەوە جەنازەیەک هێنرا بە بەردەم سەروەرو هاوەڵانداو باسی خراپەی کرا، پێغەمبەریش فەرمووی دۆزەخی بۆ واجب بوو،
پاشان سەروەر فەرمووی ئادەمیزاد شاهیدی اللە تعالی ن لەسەر زەوی.
بۆیە زانایان دەفەرموون: مردووی کافرو موشریک و دژە دین پێویستە باسی خراپەو شەڕەکانی بۆ خەڵکی بکرێ .واللە اعلم.

ڕوونکردنەوەی پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود بەڕەحمەت بێت.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org


  ژمارەی بینین 100

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram