سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سووده‌كانی‌ ڕه‌شكه‌ چیه‌.؟
بۆچارەی (12) نەخۆشی (ڕەشکە) بخۆ ؟؟ ڕەشكە یەكێكە لەو ڕووەكانەی وەكو دەرمانێكی سروشتی پێناسە كراوەو تاكو ئێستاش هاوڵاتیان گرنگی بە خواردنی دەدەن و بە چەند شێوازێكی جیاوازو بۆ چەند مەبەستێك بەكاری دەهێنن.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1504


بۆچارە ی (12) نە خۆشی ( ڕە شکە ) بخۆ..!

ڕەشكە یەكێكە لەو ڕووەكانەی وەكو دەرمانێكی سروشتی پێناسە كراوەو تاكو ئێستاش هاوڵاتیان گرنگی بە خواردنی دەدەن و بە چەند شێوازێكی جیاوازو بۆ چەند مەبەستێك بەكاری دەهێنن.

بەگوێرەی توێژینەوەی پزیشكەكان خواردنی (100) گرام ڕەشكە لە ڕۆژێكدا بۆ ماوەی دوو مانگ ئەم سووانەی خوارەوەی هەیە.

1. دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن.
2. كۆلیستڕۆڵی ناو خوێن جێگیر دەكات.
3. یارمەتیدەرە بۆ خۆ پاراستن و چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە.
4. بۆ چارەسەری سەرئێشە سوودێكی زۆری هەیە دەبێتە هۆی پاراستنی مرۆڤ لە تووشبوون بە جەڵتەی مێشك.
5. بۆ چارەسەری قەبزی و سكچوون سوودی هەیە.
6. خواردنەوەی ئاوی ڕەشكە سوود بەو كەسانە دەگەیەنێت كە پەركەمیان هەیە.
7. غەرغەرە كردن بە ڕەشكە بۆ نەخۆشی قوڕگ و لەوزەتێن و كلۆری ددان بە سوودە.
8. خواردنی تێكەڵی ڕەشكەو هەنگوین بۆ ئەو كەسانە بە سوودە كە هۆرمۆنەكانی غودەیان بە شێوەیەكی چاڵاك كارناكات، چونكە خواردنی ئەم تێكەڵەیە هاوسەنگی دەردانی هۆرمۆنەكانی غودە ڕادەگرێت.
9. ڕەشكە خوێن لە ژەهرە ماددەكان پاك دەكاتەوە.
10. ڕەشكە ڕۆڵی لە ڕێكخستنی ئەنسۆلین لە جەستەدا هەیە كە ڕێگری دەكات لە تەشەنە كردنی نەخۆشی شەكرەو كەمكردنەوەی نیشانەكانی نەخۆشییەكە.
11. ڕەشكە ڕێژەی ئۆكسجین لە خانەكانی خوێندا زیاد دەكات ئەوەش كاردەكاتە سەر سوتاندنی چەوری كەڵەكە بوو لە لەشدا بە تایبەت چەوری وورگ.
12. ئەگەر بە بەردەوامی ڕەشكە بخورێت كاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی كۆئەندامی هەناسە، چونكە ڕەشكە دەردانی ئەو ئەنزیمانە ڕێك دەخات كە بەرپرسیارن لە شێداركردنی بۆڕی هەناسەدان بەوجۆرە وشكی لوت و بۆڕی هەناسەش چارەسەر دەبێت.



  ژمارەی بینین 1405

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram