به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌م بابه‌ته‌ی جه‌نابتان به دوو رێگا وه‌ڵام ئه‌درێته‌وه ، رێگایه‌كی حه‌رام و رێگایه‌كی حه‌ڵاڵ. 1- رێگا حه‌ڵاڵه‌كه ئه‌وه‌یه كه تۆوی پیاوه‌كه وه‌ربگێردرێ و بخرێته ناو هێلكه‌دانی ژنه حه‌ڵاكه‌ی خۆیه‌وه.. ئه‌مه رێگایه‌كی حه‌ڵاڵ و موباحه‌و هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر نیه. 2- رێگا حه‌رامه‌كه ئه‌وه‌یه تۆوی پیاوه‌كه بخرێته ناو هێلكه‌دانی ئافره‌تێكی نا مه‌حره‌م به‌پیاوه‌كه‌وه ، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا پێی ده‌ڵێن: (استئجار بالأرحام) واته: به كرێ گرتنی ره‌حمدانی ئافره‌تان ، ئه‌وه ئه‌م رێگایه حه‌رامه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك درووست نیه. 3- یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه نه‌زۆك بێ ، له‌و حاڵه‌ته‌دا تۆوی ژنێكی نامه‌حره‌م به پیاوه‌كه بهێنن و له ده‌ره‌وه‌ی (ره‌حم) ئه‌م دوو تۆوه تێكه‌ڵ به یه‌كتر بكرێ ، ئه‌وه له‌و كاته‌دا هه‌ر به (نوتفه‌ی حه‌رام) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.. به كورتی نوتفه‌ی حه‌رام بۆ ره‌حمی حه‌رام ئه‌وه حه‌رامه... به‌ڵام نوتفه‌ی حه‌ڵاڵ بۆ ره‌حمی حه‌ڵاڵ ئه‌وه درووسته به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك به یه‌ك بگه‌یه‌نرێن ، وه‌كو ئه‌وه‌ی له ئه‌مرۆدا له نه‌خۆشخانه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێ به‌ناوی (مناڵی بلوری).. ته‌نانه‌ت فوقه‌هاكانی شافیعی وه‌كو ئیمامی ماوه‌ردی پێش 700 حه‌وت سه‌د ساڵ ، باسی ئه‌و مه‌وزوعه‌یان كردووه كه ده‌فه‌رموێ ئه‌گه‌ر به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ئه‌و دوو تۆوه به یه‌ك بگه‌یه‌نرێن به‌س له نێوان دوو هاوسه‌ری شه‌رعی دا بێ ، ئه‌وه درووسته‌و هیچ كێشه‌یه‌كی نیه. ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (شێخ محمد به‌رزنجی) و (دكتۆر عادل شێخانی) یه‌وه ، وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.