ناسینەوەی نیشانەکانی شەکرە 💉 ١. تینوێتی: نیشانەیەکی گرنگی شەکرەیە و ھەمیشە تینوێتییەکی زۆر دەدات بە کەسەکە، ٢. زۆر میزکردن: ئەگەر زیاد لە پێویست ئاو بخورێتەوە میزکردنیش زیاتر دەبێت، ٣. ھیلاکی: ھەستکردن بە ھیلاکی کاتێک ھیچ کارێکی ماندووکەرت ئەنجام نەداوە، ٤. ھەوکردن بە کەڕوو: شەکرەیەک کە کۆنترۆل نەکرابێت توشی خوران و کزانەوەت دەکات لە ناوچەی کۆئەندامی زاووزێدا و مەترسی توشبوون بە کەڕوو زیاددەکات. ٥. بینین تێکدەدات: شەکرەی بەرز لەخوێندا عەدەسەکانی چاو دەئاوسێنێت، چاو وشک دەکاتەوە و بینینت دەگۆڕێت، ٦. چاکنەبوونەوەی برین: نەخۆشەکانی شکرە برینیان دره نگ چاده بیت . ٧. ئارەزووی خواردن: لەکاتی شەکرە ئارەزووی خواردن زۆر زیاد دەکات و ھەست بە برسێتییەکی زۆر دەکەیت. ٨. دابەزینی کێش: وەک زیادبوونی کێش شەکرە کێشیش کەمدەکات، ٩. کێشەکانی پێست: پێست ھەمیشە دەخورێت، پەڵەی بۆر و ڕەش دروستدەکات ١٠. سڕبوون: بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر دەمارەکان تێکدەدات، سڕبوون دروستدەکات، لەگەڵ ئازار و ئاوسانی دەست و قاچەکان. ١١. بیستن کز دەبێت: بەھۆی تێکچوونی دەمارەوە دروستدەبێت، گواستنەوەی دەنگەکان تێکدەدات بە باشی ناگات بە مێشک. ١٢. خوێن بەربوونی پوک: بەرزی گلوکۆزی خوێن بەکتریا دروستدەکات، پوک سوردەبێتەوە و دەئاوسێت، لەکاتی دان شوشتندا خوێنی لێدێت، ١٣. گرژبوونی ماسولکه . ١٤. ئارەقکردنەوە: رێژەی ئارەقکردنەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، ١٥. وشک بوونی دەم: ئەگەر بەھۆی شەکرەوە توشی کەڕووی ناو دەم یان خوێن ھاتنی پوک نەبویت ئەوا توشی وشکی دەم دەبیت . #چرای_رووناکی #زانیاری_پزشکی_چرای_رووناکی m.facebook.com/IslamQuranSunah