به ناوی خوای بهخشندهی میهرهبان. سوپاس و ستایش بۆ پهروهردگار، دروود و ڕهحمهت له پێغهمبهری ئازیز (صلی اللهعلیه وسلم) و ههروهها له ئال و یارانی. بۆ وهڵامی پرسیارهکهی بهڕێزتان: سەرەتا خوای گەورە و پێغەمبەرمان ﷺ هەواڵیان پێدابیـن بە هەر شتێک هیچ گومان لەوەدا نیــە کە ڕاستە سودی هەیە بۆمان،بۆیە یەکێک لەو شتانەی ئاماژە دراوە لە فەرمایشتی پێغەمبەرمان ﷺ چەوری دونگی مەڕە،پێغەمبەری خواﷺ فەرموویەتی(شفاء عرق النسا ألية شاة أعرابية تذاب ثم تجزأ ثلاثة أجزاء ثم تشرب على الريق كل يوم جزء) صحيح الجامع. واتە: چارەسەرە بۆتان چەوری دونگی مەڕی دەشتەکی،دوای ئەوەی لە پیسی پاک کراوە بەکاربهێنرێت بە سێ جار بەکاربهێنرێت،پاشان بخورێتەوە هەموو ڕۆژێک بەشێکی. بۆیە چارەسەری نەخۆشی ئازاری جومگەکانی لاشەتان بکەن بەم چەوریەی مەڕ کە هەیەتی کە دەکەوێتە دواوەی مەڕەکە پێی دەوترێت (دونگ) کە چەوریەکی تیایە بۆ نەخۆشی و ئازار چارەسەرە یان بۆ فەقەڕاتی پشت و ئازاری ڕان و نەخۆشی کۆڵێن و ئینزیلاق..هتد،وە زانای پایەدارمان ابن القیم الجوزی رحمە اللە دەڵێت(مەبەست لەو مەڕەیـە کەوا لە دەشت دەلەوەڕێت و گژوگیا دەخوات نەوەک ئەو مەڕە بگرێتەوە کە ناچێتە دەشتەوە)وە مەرج نیـە زۆر بچووک بێت یان گەورە بێت بەڵکو مەڕێکی پێگەیشتوو مامناوەند بێت،وە شێخ البانی رحمە اللە فەرموویەتی مەڕەکە ڕەش بێت و زۆر گەورە و بچووکیش نەبێت واتە مامناوەند بێت،وە ئەو مەڕەش دەگرێتەوە کە لە ناوچە گەرمەکان بژیەت و گژوگیای ناوچە گەرمەکان بخوات،چوونکە جۆرە گژوگیایەکی لێ یـە لێرە نیـە،بۆیە مەڕەکە مەڕی عرەبی بێت باشترە،وە گەر دەستیشـ نەکەوت هەر جۆرێکی تر بێت سودی خۆی دەبێت،وە لەڕووی زانستی سەردەمەوەش سەلمێنراوە کە سودی هەیە،وەکو دکتۆر جویل کریمر مامۆستای زانکۆی ڕۆماتیزم لە نیۆرک لەساڵی ۱۹۹۸ کتێبێکی دەرکرد بەناوی (الدهون الطبية والإلتهابات) سەلماندوویەتی ڕۆن و چەوری مەڕ سودی زۆری هەیە،وە چەندان کرێم و نڤیاشـ لەم چەوریە دروست دەکرێن. والله أعلم. خوای گهورهش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - ئهم وهڵامه له لایهن (کاروان ڕەسوڵ شێخە علی) دراوهتهوه لیژنهی وهڵامدانهوهی پرسیاره شهرعییهکان/ دهنگی ئیسلام.