سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سودەکانی گوڵە حاجیلە چیه‌.؟
سودەکانی گوڵە حاجیلە
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1388


سودەکانی گوڵە حاجیلە 

گوڵە حاجیلە یەکێکە لەو گوڵانەی کە سوودێکی یەکجار زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، ئەم گوڵە بە زۆر شێواز دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ نموونە دەتوانرێت وەک چایە بخورێتەوە و هەروەها دەتوانرێت بە تەڕی بەکاربهێنرێت و لە سەر پێست دابنرێت بۆ مەبەستی حەسساسیە و التهاباتی پێست...
سوودەتەندروستیەکانی زۆر بەکورتی:
۱- کێشەکانی کۆئەندامی هەرس:
وەک ئازاری زگ[گەدە و ریخۆلە]،ترشی مەعیدە،هەوکردنی مەعیدە،غازات،برینی مەعیدە و دوانزەگرێ،بەد هەرسی،گرژبوونی قۆلۆن...
۲-خاوکەرەوەیە بۆ ماسولکەکان و تشنجات و ئازاری ماسولکە کەم دەکاتەوە، هەروەها بۆ ئازاری سوڕی مانگانەی ئافرەتان زۆر باشە گرژبوونەوەی ماسولکەی رەحم کەم دەکاتەوە...
۳- هێورکەرەوەیە بۆ مێشک واتا ئەگەر نیو پەرداخ چایەی گوڵەحاجیلە بخورێتەوە لە پێش نووستن ئەوا خەوێکی خۆش و ئارام دەکەی و مێشکت ئیستراحەت دەکات..
٤- بۆ نەخۆشیەکانی پێست:
وەک ئیکزیمە، التهاباتی پێست، پێوەدانی حشرات،
٥- بۆ ئەو ئافرەتانەی مەمکیان بریندار بووە بەهۆی شیردانەوە یان بەهۆی هەر هۆکاریکی تر ئەوا دەتوانن هەندێک گوڵەحاجیله لەسەر شوێنەکە دابنێن و بۆ ماوەی چەند سەعاتێک لە سەری بێت زۆر بەسوودە...
٦- بۆ مندالانیش بەکاردێت و زۆر بەسوودە بۆ ژانە زگ[سک ئێشان]
۷- ئەوانەی حەسساسی یان ڕەبۆیان هەیە دەتوانن هەڵمەکەی هەلمژن زۆر بەسوودە..



  ژمارەی بینین 1241

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram