سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا تەندروستی خەڵك لای پزیشكە.؟
ئایا تەندروستی خەڵك لای پزیشكە.؟ نووسینی: هاوکار عەلی
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1389


ئایا تەندروستی خەڵك لا ی پزیشكە؟

نووسینی: هاوکار عەلی

بەپێ‌ ی پێناسەی تەندروستی , health))بریتی یە لەدۆخیًكی باشی لا یەنی جە ستەییی و ژیری و كۆمەڵا یە تی ...نە ك نەبوونی نەخۆشی بە تەواوی .. (1948WHO) ..
بەم پێ یە بێت ,باری تەندروستی كێ‌ جێگیرە ؟ ئەمە واتە تۆ زۆر سەهوی پێت وابێت زەختێك BP 180\110mmhg كرد بە120\90 یان شەكر یەكت لە 300mg\dlكردتە 120 یان برینێكت تداویكرد, ئەوە نەخۆشەكەت تەندروستە...نەخێر پڕۆسە و پێناسەی تەندروستی زۆر لەوە فراوانترە كە بە پزیشك بە تەنها تەواو بكرێت ,بەڵام بەبێ‌ پزیشك مەحاڵە...ئەمە واتە وەستانی نزیفی دزی و گەندەڵی وخاك وخەڵك فرۆشتن بایەخی كەمتر نیە لە وەستانی نزیفی نە خۆش , واتە ڕێگرتن لەو هە موو مردنە دەروونی و رروحیە بەكۆمەڵەی مناڵ و گەنج وپیری كۆمەڵگە,(ڕۆژانە فرمێسك ڕشتنی ئەو دایكەی كە چارەسەری بۆدەنووسی و پێیئەڵێیت: لە نەخۆشخانە دەرمان نی یە ولە دەرەوە بیكڕە, ئەڵێت :پارەی كرێ‌ سە یارەم قەرزكردووە,زۆر ئازار بەخشترە لەو نەخۆشیەی بە مایكروسكەب بۆی دەگەڕێین) ..
سەندنەوەی مافی مووچە خۆرو و خا نە نشین ی ڕاستە قینەو دابینكردنەوەی ژیانی شایستە بۆ خەڵكی بە شخوراوی ژێردەستی ستەمكاری كوردی,لەو كۆرسی دەرمانی كیمیاییی یە كە م بایەخ تر نی یە بۆ شێرپەنجە بەكاردەهێنرێت.... ئەوەی كارەساتە گەورەوقوڵەكە یە بوونی ئیرادەی چەند كەسێكی كەمە, كە یاری بەهەست و چارەنووسی نزیكی چوارملیون مرۆڤ دەكات,بەبێ‌ بوونی هیچ مواصەفاتێك كە دەسەڵاتداران ی كوردی بۆ شانازیكردن هێشتبێتیانەوە ,لەڕووی ڕوحیەوە. ئینسانی كورد رۆژبەرۆژ دەڕوخێنن ,بۆنمونە لە ژێردەسەلاتی كەركوك دا منالێكی توركمان و عە رە ب لە محافزێكی كورد قیمەتی زیاترە ..
خەڵك قابیلی ئەمانە یە......, سەیرانگاكان ببینە ؟?!!
نەخێر خەڵك چاوەرێ‌ ی ئەو پزیشك و مامۆستایە یە كە ئەیووت ئەبین بە هەممو شتێك بە عیلم و فە ن , ململانێ‌ بكات ئیرادەی چاكسازی وداوای مافی خۆی سەربخات بە سەر ئەو تالانچی و نە وت فرۆش وخۆفرۆشانە ی خۆیان بە خاوەنی ئەم ووڵاتە دەزانن,وە بیسە لمێنێ‌ كە ,نە ك مافی خۆیان بەڵكو خەمخۆری مافی نەخۆش و قوتابی وخەڵكیشن ..
چوون بۆسەیران و دەشتو دەر تاوان نی یە, ئازایاتی ئەو خاوە ن كێڵَگە پەلەوەرانەیە كە هێلكەیە ك بە40 ڕۆژدەكە ن بە مریشك و كیلۆی بە 1500دەگاتە دەستت..بیدەی بە و مناڵە بێ‌ مەكتەبەی كە ئەم زستانە بە ماسیحە یەكەوە خەریكی هەڵدانەوەی جۆزەی كارەبابووە لە جیاتی هەڵدانەوەی پەڕەی كتێبەكانی ...ئەوە بەرەی گەندەڵی یە كە چارەكێك بەهاریان پێ‌ ڕەوانابینن ,بەچل ڕۆژنەوت فرۆشتن و باج و پارەكۆكردنەوە لە بەرخەرجی ڤێللا وسەیارەی درع وئاهەنگی شەوانەیان مووچە یەك بۆتۆنامێنێتەوە ...
خەڵكی ئیمە ش وە ك هە موو دنیا خەڵكی ماستاو چی و جەلاد و دزی تیا هەڵدەكەوێت ,گرنگ ئەوەیە ئەم كە سانە ئەگەر زیندان نەبن با ڕێگە نەدرێت جێگەیان دەسەڵات وبەرپرسیارێتی بێت...
ئەوە ی سەیروسەمەرەیە :َئەوەندەی بەرەی خراپەو شەڕودزی وگەندەڵی بۆپڕۆژەی خۆی چالاكە, نیو ئەوەندە دەنگی مافخوراو كە وەزارەتی تە ندروستی و پەروەردە نزیكەی 200 هەزار مووچەخۆرە چالاك بوایە, ڕۆژمان وەك ئەمڕۆنەدەبوو ... لەگەڵ ئەوەی كە دەزانین نەهێڵین مافمان بخورێت زۆرلەوەباشترە بگەڕێین بەدوای ئیشی دووەم و سێیەمدا بۆ ئەوەی بتوانین بژین..
بێ‌ دەنگ نەبوون لە ئاست داوای مافی ڕاستە قینەو ململانێ‌ ی ستەمكاران بەدرێژایی مێژوو ئەركێكی ئایینی و ئەخلاقی بووە ,بێ‌دەنگبوون تواناوژیری و كەسێتی خستۆتە ژێرپرسیارو ڕەخنەی نەوەكانی دوای خۆی.

  ژمارەی بینین 1289

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram