لیمۆی ترش چ سوودێكی ههیه.؟ سەرەتا / باوكی بەڕێز یان دایكی بەڕێز ، گەورەكانی ماڵ لەمنی وەربگرن لەمەودوا لەبری كڕینی شەكر بە فەردە ئەوا بچن لیمۆ بكڕن ئیتر چا بە شەكرەوە مەخۆنەوە بەڵكو بەئاوی قاشێك لیمۆوە بیخۆنەوە بەیەكجاری واز لەشەكر بێنن، خۆتان ڕابهێنن لەبری شەكر ئاوی لیمۆی سروشتی بكەنە چایەكانتانەوە لیمۆیەك بەشی پێنج چا ئەكات واتە بیكەرە پێنج قاش ئەگەر ئەمانەت نەزانیوە لەسەر شەكر ئەوا لێرەوە بزانە شەكر / ئەبێتە هۆی توشبوون بە شەكرە ، ئەبێتە هۆی جەڵدەی دڵ و تێكچوونی لێدانی دڵ ، ئەبێتە هۆی گیران وبلۆككردنی ملولەكان و بۆریەكانی دڵ ، ئەبێتە هۆی مردنی خانەكانی دڵ بەهۆی نەچوونی خۆراك ، ئەبێتە هۆی توشبوون بە نیكرۆس لە قاچەكاندا ، ئەبێتە هۆی داخورانی بۆریەكانی خوێن چەندەها نەخۆشی ترسناكی تر ..... لیمۆ/ ١/ باشترین سەرچاوەی ڤیتامین سی C ٢/ باشترین خواردنە بۆ كوالیتی بەهێزبوونی پێست ٣/ یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات ٤/ یارمەتیدەرێكی بەهێزە بۆ هەرسكردنی خۆراك ٥/ یارمەتی سیستەمی هەناسەدان و پاكردنەوەی ڕێرەوەكانی هەناسە لە سیەكاندا ٦/ ڕێگەگرتن لە توشبوون بەبەردی گورچیلە چەندەها سودی گەورەی تر .... تێبینی / ڕۆژگار هی ئەوە نیە پارەیەكی زۆر بدەیتە خەستەخانەو عەمەلیات و دەرمانی گرانبەها ئەگەر بەزەیت بەماڵ و منداڵ وخێزانی خۆتدا دێتەوە ئەم پۆستەی من بە شەیر یان كۆپی و پەیستیش بێت بڵاوی بكەرەوە نوسینی / د.شكار عزیز