سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سوودەکانی پیاز.؟
سوودەکانی پیاز و هەندێک لە بەکارهێنانی..؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1459




 سوودەکانی پیاز و هەندێک لە بەکارهێنانی :

پیاز چەند جۆرێکی هەیە کە زۆر تین تیژ باشترینە وە شیرین ترین کەمترین کاریگەری دەرمانی هەیە .

١⬅ پیاز پڕە لە ڤیتامینەکانی A ، B ، C .

٢⬅ کانزاکانی ( ئاسن ، کالیسیۆم ، مەگنیسیۆم ، کرۆم ، فسفۆڕ ، جێرمانیۆم ، گۆگرد ) .

٣⬅ ماددەی دژی مەیینی خوێن (دژی جەڵتەیە) ماددەی دژی ڕەق بونی دەمارەکانی دڵ .

٤⬅ شەکرە دادەبەزێنێت .

٥⬅ کۆلیسترۆل دادەبەزێنێت .

٦⬅ ماددەی (کیورسیتین) کە دژی شێرپەنجەیە و ڕێژەی هۆرمۆنی پیاوانە (تێستۆستیرۆن) لە خوێن زیاد دەکات .

٧⬅ دژی بەکتیریاو دژی التهابی لەشە .

٨⬅ باشە بۆ التهابی گەددە ، قەبزی ، غازاتی ناوو سک ، لە منداڵ باشە بۆ ژان و پێجی سک و کرمی ڕیخۆڵە ( پیازێک بکوڵێنە تا نەرم دەبێت ئەو کات بیدە بە منداڵ یا ئاووی پیاز و هەنگوین تێکەڵ بکە و بیدە بە منداڵ ) 

٩⬅ میزکردن زیاد دەکات و دژی ئاووسانی لەشە .

١٠⬅ بۆ ئازاری جومگە و نەخۆشی شاهانە باشە .

١١⬅ بۆ گرفتی نەزۆکی لە پیاوان ، زۆر خواردنی چارەسەرە .

١٢⬅ ئاووی پیاز باشە بۆ هەڵامەت ، ڕەبو ، کۆکە ، التهابی سنگ .

١٣⬅ باشە بۆ نەخۆشی زەبحەی دڵ ، زۆر بەسوودە بۆ دڵ و بۆرییەکانی خوێن بە تایبەت لەوانەی ڕەق بوونی دەمارەکانی دڵیان هەیە .

١٤⬅ دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەی مێروو لە لەش .

١٥⬅ بەرگری لەش بەهێز دەکات .

١٦⬅ پاک کردنەوەی ژەهر لە لەش و باشترکردنی سووڕی خوێن .

١٧⬅ بۆ قژ : بەهێزکردنی گەشەی مووەکان ، دژی ڕووتانەوەیە ، دەکرێت ئاووی پیاز لە گەڵ شامپۆی قژ تێکەڵ بکرێت
قژ ڕووتانەوە : شەو لە پێش نووستن قاشێک پیاز دەهێنیت بەسەر شوێنی ڕووتانەوەی موو وە لە دوای یەک کاتژمێر کەمێک زەیتی زەیتوونی لێدەدرێت و سبەی دەشۆرێت بۆ ٢ تا ٣ هەفتە
بۆ لابردنی ئەسپێ و ڕشکی سەر .

١٨⬅ پێست : بۆ زیبکە : ئاووی پیاز و هەنگوین و زەیتی زەیتوون تێکەڵ دەکرێت .

پەڵەی قاوەیی..: ئاووی پیاز و زەردەچەوە وەکو هەویرێک دەدرێت لە شوێنەکە بٶ یەک کاتژمێر و دەشۆرێت
التهابی قارچی پێست : بە تەنها یا لە گەڵ زەیتی زەیتوون دەدرێت لە شوێنەکە بۆ یەک کاتژمێڕ .

١٩⬅ گوێچکە : ئازار یا التهابی گوێ :ئاووی پیازی کاڵ لە گەڵ زەیتی زەیتوون یا بەتەنها ئاووی پیازی برژاو یا بە هەڵم کراو (دوو قەترە) دەکرێتە گوێ .

٢٠⬅ بۆ التهابی قوڕگ ، بۆرییەکانی هەناسە ، هەڵامەت ، جیوب کۆکە و بەڵغەم ، ڕەبو : 
ئاووی پیاز و هەنگوین بە ئەندازەی یەک تێکەڵ دەکرێن و دادەنرێت بۆ ٤ تا ٦ کاتژمێر ڕۆژانە ٢ تا ٣ ژار لێی دەخورێت ، لە کاتی التهاب و کۆکەی زۆر تووند هەر کاتژمێرێک کەوچکێکی لێ دەخورێت .

٢١⬅ بۆ گەددە و ڕیخۆڵە : التهاب ، قەبزی ، ژان و پێچ .

٢٢⬅ بۆ نەرمی ئێسک و بەهێزکردنی پووک و ددان .

٢٣⬅ بۆ کەم خوێنی ئاسن .

خواردنی ئاووی پیازێکی مام ناوەند (پیاڵەیەک) یەک کاتژمێر پێش نانی بەیانی زۆر بەسوودە لەوانەیە کەمێک ناخۆش بێت تا دەچێتە خوارەوە کە دەکرێت پێش وە دوای خواردنەوەی ئاووی پیاز کەمێک هەنگوین لە ناوو ئاووی گەرم بخورێتەوە .

زیانەکانی :
زۆر خواردنی دەبێتە هۆی تێکچوونی گەددە و لەوانەیە ببێتە هۆی هێڵنج و ڕشانەوە
لێدانی لە پێست لە هەندێک کەس دەبێتە خوران و سووربونەوە کە پێش بەکارهێنانی کەمێکی بدرێت لە پێست وە چاوەڕێی بکەین بۆ ٢٤ کاتژمێر .

تێبینیەک گەر پیازت خوارد باکاتەکەی دوور بێت لەگەل کاتی نوێژی جماعەت بابۆنی پیاز موسلمانان بێزار نەکات

✅باوکی عائيشة✅



  ژمارەی بینین 1438

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram