سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چه‌ند سوودێكى تووى_وشك كراو بزانه‌...!!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2550


چه‌ند سوودێكى تووى_وشك كراو بزانه‌...!!
=========================
تووى وشك كراو یه‌كێكه‌ له‌و به‌روبومانه‌ى كه‌ جگه‌ له‌ تامه‌ خۆشه‌كه‌ى سوودێكى زۆرى هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستى ، به‌هۆى بوونى زۆرێك له‌ كانزاكانى (فۆسفۆڕ ، سۆدیۆم ، پۆتاسیۆم ، كالیسیۆم ، ئاسن ، مس ، مه‌نگه‌نیز ، گۆگرد) تێیدا ، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین (A،B،C) و پرۆتین و شه‌كر و فلافۆنید . 
لێره‌دا باس له‌ چه‌ند سوودێكى تووى ووشك كراو ده‌كه‌ین بۆ ته‌ندروستى :

1-به‌سووده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كێشه‌ى گه‌ده‌یان هه‌یه‌ یان دووچارى قۆڵۆن بونه‌ته‌وه‌ . 
2- چاره‌سه‌رى كه‌مى ڕێژه‌ى ئاسن ده‌كات له‌ له‌شدا . 
3- چاره‌سه‌رى كۆكه‌ ده‌كات . 
4- به‌سووده‌ بۆ پێست . 
5- ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه‌ له‌ دابه‌زاندنى كێشدا ، به‌هۆى بوونى مادده‌ى (ئاكاى) تێیدا كه‌ خواردن به‌ خێرایى هه‌رس ده‌كات . 
6- ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌ستانى خوێنیان هه‌یه‌ ده‌توانن وه‌ك چاره‌سه‌رێك به‌كارى بهێنن و بیخۆن...

  ژمارەی بینین 640

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram