به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: که‌فاره‌تی سوێند حوکمی شه‌رعی خۆی هه‌یه و زه‌کاتیش شتێکی تره، نه‌خێر نابێ تێکه‌ڵ بکرێن و به یه‌ک بڕه پاره بدرێن! ده‌کرێ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شتێک چه‌ند جار سوێندت خواردبێ له ماوه‌یه‌کی که‌مدا بۆ هه‌موویان یه‌ک که‌فاره‌ت بده‌ی، به‌ڵام ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به زه‌کاتی سامانه‌که‌ت نییه و جائیز نییه یه‌ک حیسابیان بۆ بکه‌ی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.