به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سوێند خواردن ته‌نها به‌خودا یان ناوه پیرۆزه‌کانی یاخود سیفه‌ته‌کانی ده‌کرێت قورئانی پیرۆزیش یێکێکه له سیفه‌ته پیرۆزه‌کانی خودا . هه‌روا سوێند خواردن له‌شتی داهات و ده‌کرێت نه‌وه‌ک رابوردوو واتا ئه‌گه‌ر یێکیك سوێند بخوات له شتێک کهرابردو بیت هه‌روا درۆ بکات زانایانی ئیسلام ده‌فه‌رمون تاوانی سوێند خواردنی ناکه‌وێته پاڵ به‌ڵکو تاوانی درۆکردنه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌مێنێت . که‌وابو به‌رێزت سوێندت خواردوهله داهاتوو تاوانی سویندت که‌وتۆته سه‌ر . که‌واته تۆی به‌رێز ده‌بێت : ده هه‌ژار نان بده‌یت بۆ یه‌ک ژه‌م خواردنێکی ناوه‌نجی . ئه‌گه‌ر بۆت نه‌کرا ده‌بێت به‌رگیان بکه‌یت . ئه‌گه‌ر بۆت نه‌کرا ده‌بێت بهندهییک ئازاد بکه‌یت . ئه‌گه‌ر بۆت نه‌کرا سێ رۆژ له‌سه‌ر یێک به‌رۆژوو ده‌بیت . خوای په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رموێت : { فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ وَاحْفَظُواْ أَيْمَانَكُمْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ }المائدة89 واتا : که‌فاره‌تی ئه‌وجۆره سوێندانه نان و خۆراک دانه به ده‌که‌سی هه‌ژار به‌شێوه‌یێکی مام ناوه‌ندی که بۆ خاوخێزانتان سه‌رفی ده‌که‌ن . یاخود پۆشته کردنیان یاخود ئازاد کردنی به‌نده‌یه‌ک ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه‌شتان نه‌بوو باسێ رۆژ به‌رۆژو بێت ئه‌مه که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتانه کاتیک سوێند ده‌خۆن و نایبه‌نه سه‌ر ، جا ده‌توانن سوێنده‌کانتان ببپارێزن و نه‌یان شکێنن ئا بهوسێوه خودا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆروون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاس گوزاری بکه‌ن . خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.