به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا خوای گه‌وره ده‌رووی خێر و خۆشیتان لێ بکاته‌وه و هیدایه‌تی برایهکهشت بدات بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بێت له‌و تهنگایهتییهی تێیدایه. ئه‌وه‌ی ئێوه له‌و حاڵه‌ته زۆر ناخۆشه کردووتانه ته‌نها سوێندێکه و له‌به‌ر ئازاره‌که‌ت ئه‌و داوایه‌ت له خوا کردووه ، به‌ڵام بێگومان هه‌رگیز ڕازی نیت ڕۆژێک له ڕۆژان به کافری بمریت، نه‌ده‌بوو سوێندی له‌و چهشنده بخؤی له کاتێکدا تۆ ئیمانت له هه‌موو دونیا به‌لاوه نرختره و ئاماده نیت به هیچ بیگۆڕییهوه یان وازی لێ بهێنیت. بۆیه داواشت لێ ده‌که‌ین جارێکی تر ئه‌گه‌ر سوێندی توندیشت خوارد ئیمان و ئیسلامه‌که‌ت مه‌خه‌ره مه‌ترسییه‌وه. ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گوناهێک یان وازهێنانی چاکه‌یه‌ک، یان فه‌رمانێکی خوا سوێندی خوارد، ئه‌وا بۆی باشتره سوێنده‌که‌ی بشکێنێ و گوناهه‌که نه‌کات یاخوود فه‌رمانه‌که‌ی خوای جێبه‌جێ بکات، بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تۆبه و ئیستغیفار و که‌فاره‌تی سوێندێکی ده‌که‌وێت. پاشان گه‌یاندنی سیڵه‌ی ڕه‌حم له‌گه‌ڵ برایه‌که‌ت خوازیاره و خوای گه‌وره پێی خۆشه، له‌به‌رئه‌وه ڕه‌وایه سوێندهکهتی بۆ بشکێنی، زیاتر بخوێنه‌وه ٥٩٤ . پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"من حلف على يمين فرأى غيرها خيراً منها، فليكفر عن يمينه، وليأت الذي هو خير." رواه مسلم. واته/ هه‌رکه‌سێک له‌ئێوه سوێندی خوارد و پاشان زانی که خێرتر هه‌یه له‌وه‌ی که سوێندی له‌سه‌ر خواردووه، ئه‌وا با ڕوو بکاته ئه‌وه‌ی که خێره و که‌فاره‌تی سوێنده‌که‌ی بدات. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت" من حلف على ملة غير الإسلام كاذبا متعمدا فهو كما قال" رواه البخاري و مسلم. واته/ هه‌رکه‌سێک سوێندێکی خوارد به‌وه‌ی له میلله‌تێکی تر بێ و به ئیسلامه‌وه نه‌مێنێ(وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وابوو یان وام کرد ئه‌وا من مه‌سیحی بم یان جووله‌که، گاپه‌رست...) به‌درۆ و ئه‌نقه‌سته‌وه(واته نایه‌وێ ببێته یه‌کێک له‌و میلله‌تانه به‌ڵکوو ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سوێندخواردنهکهیه. ئه‌وه ده‌بێته ئه‌وه‌ی وتوویه‌تی، واته سوێندێکی درۆی بۆ ده‌نووسرێ پێی ناچێته ده‌رێ له ئیسلام، چونکه مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه بچێته سه‌ر دینی ئه‌وان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی به گه‌وره‌ڕاگرتنی دینی ئه‌وان بێ و یان به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه ئه‌وا ده‌بێته کافر. له ڕیوایه‌تێکی ئیمام ئه‌حمه‌دیش-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت(صلى الله عليه وسلم) " من قال إنه بريء من الإسلام ، فإن كان كاذبا فهو كما قال ، وإن كان صادقا لم يعد إلى الإسلام سالما" . واته/ هه‌ر که‌سێک وتی من به‌ریم له ئیسلام، ئه‌گه‌ر به درۆ بوو ئه‌وا حاڵی وه‌ک ئه‌وه‌یه وتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیانه‌ش مه‌به‌ستێتی؛ ئه‌وا له دوای ئه‌و قسه‌یه‌ی ناگه‌ڕێته بۆ ئیسلام به سه‌لامه‌تی، واته کافر ده‌بێت. ئیبن مونزیر-ڕهمهتی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت که" زانایان ڕایان جیاوازه له‌سه‌ر که‌سێک بڵێت من کوفر ده‌که‌م به خوا یان هاوشێوه‌ی ئه‌وه ئه‌گه‌ر فڵانه شتم کرد و پاشان کردی، ده‌فه‌رموێ که ئیبن عه‌بباس و ئه‌بووهوره‌یره و عه‌طا و قه‌تاده و کۆڕی زانایانی شه‌رعناس-ڕه‌زای خوا و ڕه‌حمه‌تیان لێ بێت- له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که که‌فاره‌تی ناکه‌وێ و کافریش نابێت مه‌گه‌ر له دڵیدا ڕاستی ئه‌وه‌ی شاردبێته‌وه و مه‌به‌ستی وا بێت. ئه‌وزاعی و ثه‌وری و حه‌نه‌فییه‌کان و ئه‌حمه‌د و ئیسحاقیش-ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- ده‌فه‌رموون ئه‌وه؛ ته‌نها سوێنده و که‌فاره‌تی ده‌که‌وێت". له کۆتایی؛ تۆبه و داوای لێ خۆشبوون بکه و که‌فاره‌ی سوێنده‌که‌ت بده و له‌باتی خراپه‌ی برایهکهشت ئێوه چاکه بنوێنن له‌گه‌ڵی، به‌ڵکوو به‌هۆی جوانڕه‌فتاری ئێوه‌وه ئه‌ویش بگاته خێری دونیا و قیامه‌ت. ئه‌وه‌ش بخوێنهوه٣٣٢ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.