به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر سوێنده‌که‌ت له‌و سه‌یاره‌یه خواردووه که ئێستا فرۆشراوه، ئه‌وه بۆ سه‌یاره‌یه‌کی تر سوێنده‌که‌ت ناکه‌وێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نییه‌ت وابووه که سواری سه‌یاره‌ی برات نه‌بیت(هه‌ر سه‌یاره‌یه‌ک بێت) ئه‌وا به‌ڵێ سوێنده‌که‌ت ده‌که‌وێ، ئه‌گه‌ر وایه ده‌بێت که‌فاره‌تی سوێنده‌که‌ت بده‌ی، که‌فاره‌تیش هه‌روه‌ک ئه‌م ئایه‌ته باسی ده‌کات‌لاَ يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ وَاحْفَظُواْ أَيْمَانَكُمْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ[المائدة:٨٩]. که‌فاره‌ته‌که‌ش یه‌کێک له‌مانه هه‌ڵده‌بژێردرێن: ١/ تێرکردنی (١٠) هه‌ژار له خواردنێکی مامناوه‌ندییانه که ده‌رخواردی ماڵ و منداڵی خۆتی پێ ده‌ده‌ی. ٢/ پۆشته‌کردنی (١٠) هه‌ژار، جلوبه‌رگێکی مامناوه‌ندییانه. ٣/ ئازادکردنی به‌نده‌یه‌ک (ئێستا نه‌ماوه)، هه‌ریه‌کێک له‌م سیانه ئازادیی تێدا هه‌یه، بۆت هه‌یه هه‌رکامێکیان هه‌ڵبژێریت به‌ڵام به‌ڕیز له یه‌که‌مه‌وه بۆ چواره‌م، ئه‌گه‌ر نه‌شیتوانی ئه‌وا بۆ خاڵی چواره‌م: ٤/ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌توانرا، به‌ڕۆژووبوونی سێ ڕۆژ. هه‌روه‌ها تۆبه و ئیستیغفار له‌وه‌ی سوێنده‌که‌ت شکاندووه، چونکه سوێندخواردن به خوا گه‌وره‌یه و نابێت خۆمانی له‌سه‌ر ڕابهێنین و ئه‌و کاته‌ش ناچار ده‌بین هه‌ندێکیان بشکێنین! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.