به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سوێندخواردن به قورئان ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌وه سوێندخواردن بێت به که‌لامی خوا ئه‌وا جائیزه له‌به‌رئه‌وه‌ی قورئان که‌لامی خوایه و که‌لامی خواش یه‌كێکه له سیفاته‌کانی. سوێندخواردن ته‌نها به خوا و ناو و سیفاته‌کانی جائیزه. وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست سوێند خواردن به لاپه‌ڕه و به‌رگه‌که‌ی بێت ئه‌وا بێ گومان جائیز نییه و شیرکه. به‌ڵام پێمان وا نییه هیچ مسوڵمانێك ئه‌وه مه‌به‌ستی بێت. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ "من كان حالفًا فليحلف بالله او لِيَصْمُتْ" متفق علیه، واته/ هه‌ر که‌سێک سوێند ده‌خوات با سوێند به خوا بخوات یان بێ ده‌نگ بێت. هه‌روه‌ها "من حَلَفَ بغير الله فقد أشرك" أخرجه أبوداود والترمذي والحاکم، واته/ ئه‌وه‌ی سوێندی خوارد به به‌ده‌ر له خوا ئه‌وا هاوه‌ڵی بۆ خوا بڕیار داوه. ئیبن ته‌یمییه-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ"وقد ثبت عنه الحلف بعزة الله، والحلف بقوله: لعمر الله، فعلم ان ذلك ليس حلفًا بغير الله". واته/ چه‌سپاوه سوێندیش به عیززه‌تی خوا و مانه‌وه‌ی خوا به زیندوویی هه‌تاهه‌تایی(لعمرالله)، زانراوه ئه‌وه‌ش له سوێند به غه‌یری خوا ئه‌ژمار ناکرێت(واته جائیزه). خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.