سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سوێند خواردن به‌ درۆى مه‌سڵه‌حه‌ت حوكمی‌ چیه‌.؟
سلاوی خواتان لێ بی ده‌ ست خۆشيتان لێ ده‌که‌م من ١ پرسيارم هه‌يه‌ تکا ده‌که‌م به‌ زووترين کات جوابم ده‌نه‌وه‌ جونکه‌ زۆر ئازارم ده‌دا سوێند بدرێی به‌ قورئانی پيرۆز ده‌ستی له‌سه‌ر دانێی و سوێند بخۆی به‌ درۆ به‌ سوێند خواردنه‌که‌ش بۆ مه‌سله‌حه‌ت بێ به‌س بۆ وه‌ی ماڵ تێک نه‌چی مناڵ بێ باوک نه‌بی حوکمی چيیه‌ چی بکه‌م باشه‌؟ چونکه‌ ئه‌وه‌ چوار ساله‌ ئازارم ده‌دا له‌بيرم ناچێ خۆم زۆر به‌ گوناهبار ده‌زانم چی بکه‌م باشه‌ سوپاس تان ده‌که‌م و خوای گه‌وره‌ جه‌زای خێرتان داته‌وه‌ تکايه‌ جوابه‌که‌م بده‌نه‌وه‌ چی بکه‌م خوای گه‌وره‌ لێم خوش بێ.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 880


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

ئه‌گه‌ر‌ سوێنده‌که‌ بۆ زۆلمکردن نه‌بێ‌ و هه‌قی که‌ست پێ نه‌خواردووه‌، ئه‌وا هیچت له‌سه‌ر نییه‌، و ته‌نها‌ ته‌وبه‌ کردنت له‌سه‌ره‌‌ بۆ خوای گه‌وره‌.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 896

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram