به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سوێندخواردن به خوای گه‌وره یان قورئان ئه‌گه‌ر به زۆره‌ملێ و ناچاری یان به‌رژه‌وندییه‌کی شه‌رعی نه‌بێ به درۆ خواردنی گوناهه‌یه و تۆبه‌ی ده‌وێ.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێواحفظـوا أيمانكم[المائدة: ٨٩] واته؛ سوێنده‌کانتان بپارێزن. سوێنده‌که‌ت ئه‌گه‌ر بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌قه و زۆرت له‌سه‌ر نییه یاخود وتنی ڕاستییه‌که نا‌بێته هۆی فیتنه ئه‌وا گوناهباری و تۆبه‌ت له‌سه‌ر پێویسته، زۆربه‌ی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که که‌فاره‌تی له‌سه‌ر ناکه‌وێ، به‌ڵام ئیمامی شافیعی و هه‌ندێ زانای تر پێیان وایه ده‌بێت که‌فاره‌تیشی بدات.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.