به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: هه‌رچه‌ندێک سوێند دووباره بکه‌یته‌وه له‌سه‌ر شتێک و له یه‌ک کات و شوێنێکدا، ته‌نها به یه‌ک سوێند حیسابه و یه‌ک که‌فاره‌تی ده‌که‌وێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاته‌کان جیاواز بوون یاخود ئه‌و شتانه‌ی سوێندی له‌سه‌ر ئه‌خورێ جیاواز بوون، ئه‌وا هه‌ر یه‌که‌یان که‌فاره‌تی خۆی ده‌وێ. هه‌روه‌ها نییه‌تیش ڕۆڵی خۆی ده‌بینێ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر که‌سێک دووه‌م جاری یان سێیه‌م کاتێک سوێنده‌که‌ی دووپات ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر نییه‌تی بۆ بۆ جه‌خت کردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر سوێنده‌که‌ی یه‌که‌مجار، با له کات و شوێنێکی تریش بێت، ته‌نها به یه‌ک سوێند حیسابه و یه‌ک که‌فاره‌ی ده‌که‌وێ. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.