به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئیمامی ئه‌حمه‌د له یه‌کێک له قه‌وله‌کانی پێی وایه که ده‌بێت ئه‌و سێ ڕۆژه له دوای یه‌ک بن، مالیک و شافیعیش له یه‌کێک له قه‌وله‌کانی پێی وایه که جائیزه به جیا بگیرێن، ده‌فه‌رموون که ئایه‌ته‌که باسی ئه‌وی نه‌کردووه ته‌نها باسی سێ ڕۆژی کردووه، بۆ ئه‌وه‌ش له خیلاف ده‌ربچین باشتر وایه له دووی یه‌ک بگیرێن ئه‌گینا گوناهبار نابیت ئه‌گه‌ر به جیا بیانگری. ئه‌وه‌شت له‌بیر نه‌چێت که له پێشدا بۆت نییه ڕۆژووکه هه‌ڵبژێری، به‌ڵکوو خواردنی(١٠) هه‌ژار یان به‌رگ پۆشینیان له پێشتره، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت نه‌توانی ئه‌وجا به‌ڕۆژوو ده‌بیت. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێلا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاثَةِ أَيَّامٍ[المائدة:٨٩]. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.