سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  یه‌کده‌نگی نییه‌ له‌سه‌ر به‌ڕۆژووبوونی که‌فاره‌تی سوێند که‌ هه‌مووی له‌دوای یه‌ك بگیرێن.؟
سلام عليكم. پرسيار له‌سه‌ر كه‌فاره‌تى سوێندخواردن: ئايا ده‌كرێت هه‌ر ٣ ڕۆژه‌كه‌ يه‌ك له‌دواى يه‌ك به‌ڕۆژوو نه‌بم، ئه‌گه‌ر سوێنده‌كه‌م شكاند؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 887


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

ئه‌و باسه‌ یه‌کده‌نگیی له‌سه‌ر نه‌هاتووه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له‌ خیلاف ده‌ربچین، باشتره‌ له‌دوای یه‌کتری ڕۆژووه‌کان بگریت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی یاخود مۆڵه‌تت نه‌بوو، گوناهبار نابیت به‌جیاجیا بیانگریت. سوود له‌م وه‌ڵامه‌ش ببینه‌ ٢٧٩٦.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 811

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram