به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سوێند ئه‌گه‌ر به غه‌یری خوای گه‌وره و قورئان بوو دروست نییه و گوناهه‌یه، پێویسته تۆبه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و کۆتایی پێ بهێنرێت، که‌فاره‌تیشی ناکه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به خوای گه‌وره و ناوه‌کانی و قورئانی پیرۆز بوو، ئه‌وا دوو لایه‌نی هه‌یه‌ک یه‌که‌میان ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌نها ڕاهاتان و سه‌رزاره‌کی بوو، هیچی له‌سه‌ر نییه به‌ڵام باشتره ورده ورده که‌می بکاته‌وه و وازی لێ بهێنێت، ئه‌ویش که سوێندێکی به مه‌به‌سته و له دڵه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر هاتوو جێبه‌جێ نه‌کرا یاخود شکێنرا، تۆبه و ئیستیغفاری ده‌وێت، له‌گه‌ڵ که‌فاره‌ت، که‌فاره‌تیشی له‌م وه‌ڵامه ڕوونکراوه‌ته‌وه ٤٨٣ و ٢٨١١ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.