به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوای گەورە فەرموویەتی { فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ وَاحْفَظُواْ أَيْمَانَكُمْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ [المائد:89]. واتا : که‌فاره‌تی ئه‌وجۆره سوێندانه نان و خۆراکدانه به (١٠) که‌سی هه‌ژار به‌شێوه‌یێکی مام ناوه‌ندی که بۆ خاوخێزانتان سه‌رفی ده‌که‌ن . یاخود پۆشته کردنیان یاخود ئازاد کردنی به‌نده‌یه‌ک ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه‌شتان نه‌بوو باسێ رۆژ به‌رۆژو بێت ئه‌مه که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتانه کاتیک سوێند ده‌خۆن و نایبه‌نه سه‌ر ، جا ده‌توانن سوێنده‌کانتان ببپارێزن و نه‌یانشکێنن ئا به‌و شێوه خودا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆروون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاس گوزاری بکه‌ن . لەمەوە؛ کەفارەتی سوێند سەرەتا خواردنپێدانی هەژارانە، (١٠) کەس کە دەکرێت دوو ماڵی پێنج خێزانیی بن یاخود هەرچۆنێک ئاسان بوو، هەر یەکەیان بۆ ژەمێک تێری بکەیت، خواردنێکی مامناوەندی وەکو کڕینی نەفەرێک شلەوبرنج، یاخود خۆت لە ماڵەوە بۆیان ئامادە بکەیت، یان دەتوانیت پۆشاکیان پێ بدەیت، ئەگە دەستت کورت بوو، زەحمەت بوو لەسەرت ئەوساکە بە ڕۆژوو دەبیت سێ ڕۆژ. شایەنی باسە ڕۆژووەکان دەکرێت بەسەر یەکەوە بن یاخود بەجیاجیا، بەڵام بۆ دەرچوون لە خیلاف و جێبەجێکردنی مافی خوا، باشترە لەدوای یەک بن و پێکەوە بگیرێن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.