سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سوێندى زۆرم خواردووە و شکاندوومن، نازام چەندن، چی بکەم.؟
زۆر زۆر زۆر بێ حیساب سوێندي گەورەم خوارديه به قورئان و خوا، دەستم خسته سەر قورئان به درۆ ، چ بكەم ؟ چەند پاره بدەمه كەفارەتى بۆ هەموو سوێندەكان يا چەند ڕۆژ به ڕۆژى بم بو هەموو سوێندەكان؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 890


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

سەرەتا بزانە کە زۆر سوێندخواردن لە شەرعدا کارێکی ناڕەواو و ناپەسەندە، و سوێندیش سوودێکی نابێت لە پەیوەستبوونت بە مەبەستەکەیەوە ئەگەر خۆت ڕاستگۆ و پێداگر نەبیت و خاوەنی ئیرادەی بەهێز نەبیت! بۆیە باشتر وایە سوێند بەکار نەهێنین لە کاتێکدا گومانمان هەیە لە ڕاستگۆیی و ئیرادەی خۆمان.. 
چەندبارەی سوێند دوو حاڵەتی هەیە؛ یەکەمیان ئەگەر سوێندێک بخوێت و پاشان لێی پەشیمان بیتەوە یان بیشکێنیت ئەوجا سوێندی تر دامەزرێنێت، لەم حاڵەتە بۆ هەر دانەیەک کەفارەتی خۆی هەیە، بەڵام ئەگەر چەندجارێک سوێندت دووپات کردەوە لەسەر یەک مەبەست و پێشی ئەوەی بیشکێنیت، لەم حاڵەتەدا هەموویان بەیەک سوێند دائەنرێن و یەک کەفارەتیان دەبێت، هەرچی زیادەکانە بە دڵنیایی کردنەوە ئەژمار دەکرێت. 

کەفارەتی سوێندیش؛ پێدانی خواردنی یەک ژەمە بۆ (١٠)هەژار لە خواردنێکی مامناوەند یاخود پۆشتەکردنی(جلوبەرگ)، خۆئەگەر نەکرا و توانا نەبوو، ئەوجا بۆهەر سوێندێک سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبیت، مەرجیش نییە هەموویان پێکەوە بگریت هەرچەندە باشترە. بۆ خواردنەکەیش دەکرێت چێشتێک دروست بکەیت و بیدەیتە خێزانێکی پێنج نەفەریی بۆ دوو ژەم یاخود بۆ دوو ماڵی پێنج نەفەریی، یاخود بانگێشی کۆمەڵێک کرێکار بۆ خواردنێک...تاد. 

ئەگەر توانات نەبوو هەمووی بە خواردن بدەیتەوە، دەکرێ هەندێکیان بە بەڕۆژووبوون کەفارەت بدەیت. بۆ ئەوەش ئەگەر نەزانیت چەندە سوێند بووە، هەوڵی خۆی بدە لەوەندەی دەتوانیت و دەزانیت. لەوەی تریش تۆبە بکە لەگەڵ ئیستیغفار(أستغفرالله) و هەروەها چاکەکردن لەگەڵ لێقەوماوان و بەڕۆژووبوون بەپێی توانا، بەڵكو هەموو ئەوانە پاکت بکاتەوە و خوای گەورەت پێ ڕازی بکات. خوای گەورەش زۆر بەزەیی و بەڕەحمە و لێبوردەیی پێشی تووڕەبوونی کەتووە.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

 

  ژمارەی بینین 10786

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus