خستنە ڕووى گومانى ئەو کەسانەى کەدەڵێن (عذاب القبر) سزاى گۆڕ نیە وە وەڵام دانەوەى گومانەکەیان .! بسم الله والصلاة والسلام على من صح بمقدمه إعتلال الأديان وأدغم في بعثته صلاح الإنسان محمد (صلى الله عليه وسلم) وعلى آله وأصحابه أجمعين. برايان و خوشكانى بەڕێز کەسانى بێ باوەڕ و خۆپەرست و عەقڵ پەرست هەمیشە ڕوبەڕوومان دەوەستن و دژایەتیمان دەکەن تا ئەوەى واز لە دینەکەمان بێنین و بڕوامان پێى نەبێت، خراپترین دژایەتى کردنیان بۆ ئێمە ئەوەیە بەدینەکەى خۆمان گومانمان بۆ دروست دەکەن، جا دەبآ ئێمە زۆر وریا و چالاک بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان، بەڵام بەداخەوە ئێمەى موسوڵمان لەبەر دژایەتى کردنى ناوخۆى خۆمان دژایەتى کردنى ئەوانمان بیرچۆتەوە، یەکێک لەو گومانانەى کەدروستیان کردووە ئەویش ئەوەیە کە دەڵێن سزاى ناوگۆڕ نیە.! پێویستە لەسەرمان گومانە خراپەکانیان بزانین و وەڵاممان هەبێت ، بەڵام ئەوەى ئەوان دەیکەن بەبەڵگە بەڵگەیەک نییە کە لە قورئان و سوننەتدا هەبێت و تەسلیمیان بین و بەڕاستیان بزانین بەڵکو بەڵگەکانیان بەپێى عەقڵى خۆیانە و هیچ بنەمایەکى نیە. لەو بەڵگانەى کە دەیڵێن: گومانى یەکەم:- دەڵێن ئەگەر ئێمە گۆڕێک هەڵبدەینەوە لەهەرکاتێکدا دەبینین کە ئەو مردووە نەگۆڕاوە ، وە ئەو گۆڕە وەکو خۆیەتى ، نە تەسک بووەتەوەو نە فراوان و نە مەلائیکەى تیایە پرسیار بکات ، نەدەبینین مار و مێروو نەدەبینین ئاگرێک مردووەکەى پآ سزا بدرێت، نەدەبینین مەلائیکەى عەزاب مردووەکە سزا بدەن و نەگۆڕەکە بووە بە باخچە، ئەمانە دەکەن بەبەڵگە بۆ بیرى خۆیان. لەوەڵامدا دەڵێین:- خواى گەورە و میهرەبان هەرلەم دونیا ڕووداوى زۆر گرنگ و سەرسوڕهێنەرى پیشان داین کە بەڵگەیە لەسەر قووەت و هێز و دەسەڵاتى خواى گەورە بەسەر دروست کراوەکانیدا لەوانە: 1- جبریل (عليه السلام) کە گەورەى مەلائیکەتەکانە دەهات و دادەبەزى بۆلاى پێغەمبەرى خودا (صلى الله علیە وسلم) قسەى لەگەڵدا دەکردوو پێغەمبەرى خودا (صلى الله علیە وسلم) یش گوێى لێ بوو وە پێغەمبەرى خودا (صلى الله علیە وسلم) قسەى لەگەڵ دەکرد وە ئەوەى لەگەڵ پێغەمبەرى خودا (صلى الله علیە وسلم) بوایە نە جبریل(علیە سلام) دەبینى و نەگوآ لە ووتەکان دەبوو ، ئەمە هەرلەم دونیایەدا کە هاوەڵانى پێغەمبەرى خودا (صلى الله علیە وسلم) ئاگایان لێ بوو بەڵام نەیان دەبینى کەواتە خواى گەورە و میهرەبان زۆر بە قودرەتە و بەدەسەڵاتە بەسەر شتەکاندا. 2- هەر یەکێک لە ئێمە دەزانین کە جنۆکە و شەیتان دوو دروستکراوى خواى گەورەن و بوونیان هەیەو قسە دەکەن و دێن و دەچن و وەلەم ژیانەدان بەڵام نەئێمە دەیان بینین نە گوێمان لە قسەکانیانە و نە هەستیان پێدەکەین ، ئایا ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە جن و شەیتان نیە کەنایان بینین؟!. 3- هەریەک لە ئێمە جەنگى بەدرى بیستووە و دەزانآ چى ڕووى داوە لە جەنگەکەدا ،ئەوەبوو خواى گەورە و میهرەبان چەندین مەلائیکەى دابەزاند کەلە کافرەکانیان دەداو وە گەردنیان دەپەڕاندن بەبآ ئەوەى هیچ یەکێک لە هاوەڵانى پێغەمبەرى خودا (صلى الله علیە وسلم) مەلائیکەتەکان ببینن ،کەواتە بۆمان دەرکەوت کارەکان لەلاى خودا زۆر ئاسانە. 4- بەڵگەیەکى عەقڵى بۆ وەڵام دانەوەى ئەو گومانانە ، ئایا کەسێک کەدەست لە کارەبا دەدات و دواتر کارەبا دەچێتە ناو لاشەیەوە ئایا ئەو کارەبا دەبینین کە چەندە بە ئێش و ئازارە، بآ گومان نەخێر.! 5- خواى گەورە و میهرەبان واجبى کردووە لەسەرمان کە باوەڕمان بەسزاى گۆڕ هەبآ ، بەڵام تواناى ئەوەى پآ نەداوین کەسزاکە ببینین و هەستى پآ بکەین، بۆ ئەوەى دەرکەوآ کە بڕوادار کاتآ ئیمانەکەى تەواوە کە باوەڕى بە (غەیب) و نادیاریەکان هەبآ . 6- ئێمە کاتێک کەدەخەوین وە خەو دەبنین و لەخەوماندا دەڕۆین و دەجوڵێین و شتى خۆش و ناخۆش دەبینین ، ڕووداوى خۆش و ناخۆش بەسەرماندا دێت، ئایا لاشەو بەدەنمان دەجوڵێت، یان دەڕوات، یان ڕووداوەکە لەوکاتەدا بەسەر لاشەکەماندا دێت ؟ یان لاشەکەمان دەگۆڕێت.؟ بەڵکو نەخێر. گومانى :دووەم- دەڵێن ئەو کەسەى کەلە خاچى دەدەن ماوەیەکى زۆر دەمێنێتەوە بەو دارەوە نابینین پرسیارى لێ بکرێ و نابینین بجوڵآ و سزا بدرێت و وەیان ئەو کەسەى کە دڕندە دەیخوات، یان ماسى گەورە دەیخوات، یان دەسوتآ یان خۆى دەتەقێنێتەوە، یان لە ئاودا دەخنکآ، چۆن دەکرآ بڵێین ئەمانەى کەوا دەمرن پرسیاریان لێ دەکرآ و مەلائیکەى (عذاب) دەچێتە لایان لە کاتێکدا هیچ شوێنەوارێکیان نەماوە . لەوەڵامدا دەڵێین:- 1- ئێمە کەدەڵێین سزاى گۆڕ (عذاب القبر) مەبەست ئەوە نیە کە سزاو عەزاب بۆ کەسێکە کە بنێژرێت لە گۆڕدا، بەڵکو سزاو عەزاب هەموو کەسآ دەگرێتەوە بەپێى ئیمانەکەى جا بنێژرێن یان نا، بەڵام چونکە بەزۆرى (غالبا) مردوو دەنێژرێت و دەکرێتە گۆڕەوە بۆیە دەوترێ سزاى گۆڕ، لەڕاستیدا ئەوە ناوەکەى نییە، بەڵکو سزاى دواى مردن ناوەکەیەتى بنێژرێت یان نا. 2- هەموو مرۆڤێک پێک هاتووە لە ڕۆح و جەستە، ئایا کەس ڕۆحى دەبینێت ؟ وە لە دواى مردن هەموو بڕیارەکانى خواى گەورە بەسەر ڕۆحدا جێ بەجآ دەبآ، ئەوەى کە دەمرآ جەستەى نامێنآ، بەلاَم خۆ ڕۆحى دەمێنآ لە بەرزەخدا، ئەحکامەکان لەسەر ڕۆحە جەستەش لەگەڵ ڕۆحدایە و لە دنیادا ئەحکامەکان لەسەر بەدەنە و لاشە جآ بەجێى دەکات و ڕۆحیش لەگەڵ جەستەدایە ، وە لە ڕۆژى قیامەتدا ئەحکامەکان لەسەر ڕۆح و جەستەیە. دواى وەڵام دانەوەى گومانەکانیان پێمان خۆش بوو چەند بەڵگەیەکى ڕاست و دروست لە قورئان وسوننەتدا بخەینە ڕوو لەسەر بوونى سزاى ناوگۆڕ لەوانە: 1- خواى گەورە دەفەرموێت (وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ ) طه-124 واتە : هەرکەسێک حساب بۆ قورئان نەکات ڕوو وەرگێرآ بەڕاستى ژیانێکى سەختى بۆ هەیە وەلە دواڕۆژیشدا بەکوێرى حەشرى دەکەین. بەڵگە لەم ئایەتەدا ئەوەیە ئەوانەى کە ڕوو وەردەگێرن پشت دەکەنە دینى خوا ژیانێکى سەختیان هەیە، ئەگەر بەوردى سەیر بکەین ئەوانەى کەکافرن لەم دونیادا لەهەموو کەس ژیانیان خۆشترە و بەردەوام لە خۆشى دان ، کەواتە چۆن لەم ئایەتە تآ بگەین ، لێرەدا مەبەست بە ژیانى سەخت ژیانى دونیا نیە، بەڵکو مەبەست لێى ژیانى ناو گۆڕە، ئایەتەکەى دواى ئەو زیاتر دڵنیاى دەکاتەوە کەدەفەرموآ لە دواڕۆژیشدا سزاى ترى بۆ هەیە، کەواتە خواى گەورە و میهرەبان جیاى کردووەتەوە، ژیانى دواى مردن جیایە لەگەڵ حەشر و قیامەتدا، کەواتە ژیانى سەخت و خراپ مەبەست لێى سزاى ناو گۆڕە نەک ئەم ژیانە وە عەقڵیش ئەوە دەسەلمێنآ. 2- خواى گەورە دەفەرموێت (.... وَحَاقَ بِآلِ فِرْعَوْنَ سُوءُ الْعَذَابِ (45) النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا ۖ وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ (46) سورەتى غافر 45-46 واتە / عەزاب و سزا فیرعەون و دارو دەستەکەى گرتووە کە (عەزابى غەرق و خنکاندن)ـە، وە سزا دەدرێن بە ئاگر لە سەرەتاى ڕۆژ و تاکۆتایى ڕۆژ و دواى ئەوە لە ڕۆژى دواییدا فیرعەون و دارو دەستەکەى بیخەنە ناو پیسترین سزاوە. بەڵگە لەم ئایەتە ئەوەیە کە سآ جۆر سزا باس کراوە بۆ فیرعەون و دواکەوتووەکانى ،یەکەم: سزاى غەرق و سوکایەتى پآ کردنیان ، دووەم: سزاى ناو گۆڕ، وە چۆن بزانین مەبەست پێى سزاى گۆڕە، بە ئایەتەکەى دواتردا کەدەفەرموآ (وەلە ڕۆژى قیامەتدا دەیان خەینە ناو پیسترین سزاوە)، ئەگەر سەیر بکەین خواى گەورە جیاى کردەوە لە پێش قیامەت سزا دەدەرێن ، کەواتە پێش قیامەت تەنها دواى مردن و ناو گۆڕ دەگرێتەوە، کەوابوو سزاى ناوگۆڕ بوونى هەیە و ثابتە. 3- عن أبي هريرة قال : كان رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يدعو ( اللهم إني أعوذ بك من عذاب القبر) رواه البخاري (2-317) واتە/ ئەبو هورەیرە دەى گێڕێتەوە و دەڵآ پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیە وسلم) دوعاى دەکردوو دەى فەرموو(خوایە پەنات پآ دەگرم لە سزاى ناو گۆڕ). هەرکەس تۆزێک عەقڵ و هەستى هەبآ دەزانآ کە پێغەمبەرى خوا پەناى گرتووە بەخوا لە سزاى گۆڕ، کەواتە بوونى هەیە و إنکارى ناکرآ. 4- عن عائشة (رضى الله عنها)- قالت :قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ( عذاب القبر حقٌ). رواه البخاري (3-232) واتە/ دایکمان عائیشە (خواى لێ ڕازى بێت) دەڵێت: پێغەمبەرى خودا فەرمویەتى: سزاى گۆڕ ڕاستەو حەقە و بوونى هەیە. 5- عن أم مبشر، أن رسولَ الله (صلى الله عليه وسلم) قال ( استعيذوا بالله من عذاب القبر) رواه أحمد (6-362) وابن حبان (5). واتە / دایکى مبشر دەیگڕێتەوە کە پێغەمبەرى خودا فەرمویەتى (پەنا بگرن بە خوا لە سزاى ناو گۆڕ) بەڵگە زۆرن لە قورئان و سوننەت سەبارەت بە چەسپاندنى سزاى گۆڕ ، بەڵام هەر ئەوەندە بەسەو کافیە بۆ تێگەیشتن. نوسین و ئامادەکردنى: مامۆستا ئادەم محمد ڕازی