به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: برای به‌ڕێزمان، وه‌ک ئاشکرایه ئه‌مڕۆ له هه‌موو لایه‌کی ئه‌م دونیایه‌دا دژایه‌تی ئیسلام بۆته کارێکی ڕۆژانه‌ی دوژمنانی خوا، ئه‌وه‌ش لای ئێمه شتێکی نوێ نییه! به‌ڵکو خوای گه‌وره له قورئاندا هه‌ر له ده‌مێکه‌وه باسی ئه‌و ڕاستییه‌ی بۆ کردووین که هێزی خێرخوازیی ئیمان و هێزی شه‌ڕانگێزیی کوفر هه‌رده‌م له‌به‌رامبه‌ری یه‌ک بوون و ئه‌مه‌ش به‌رده‌اومه هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت دێت. کوفر و ئیمان وه‌ک تاریکی و ڕووناکی وان به‌هاتنی یه‌کیان ئه‌وی تر ده‌ڕه‌وێته‌وه، هه‌میشه هێزی ئیمان کاتێک ڕوناکییان بۆ خه‌ڵک هێناوه کوفر به‌مه قه‌ڵس و په‌ست بوون و خۆیان له‌به‌ر ئه‌وه بۆ ڕانه‌گیراوه بۆیه هه‌وڵیان داوه به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ک بێت به‌ری هێزی حه‌ق بگرن، له شه‌ر هه‌ڵگیرساندن، پڕوپاگه‌نده، تیرۆر کردن... هتد. یه‌کێک له‌وانه‌ش هه‌وڵدانی ناشرین کردن و درۆ بۆ هه‌ڵبه‌ستن و قسه پێوتنی ئیسلام و قورئان و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و هه‌موو موقه‌دده‌ساتی ئایینیمانه... هه‌موو پێغه‌مبه‌ران گاڵته‌یان پێکراوه، لێیان دراوه، ناشرین کراون، سووکایه‌تییان پێکراوه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ولقد استهزئ برسل من قبلك فحاق بالذين سخروا منهم ماكانوا به يستهزؤون ، هه‌روه‌ها كذلك ماأتى الذين من قبلهم من رسول إلا قالوا ساحر أو مجنون أتواصوا به بل هم قوم طاغون) . ئه‌وه‌ی گرنگه له‌کاتێکی ئاوادا شتێک له‌و جۆره ڕووبه‌ڕووی موسوڵمانان ده‌بێته‌وه، ئایا هه‌ڵوێستی ئێمه چۆن بێت؟ له‌ڕاستیدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ته‌نها به یه‌ک وه‌ڵام نادرێته‌وه، واته ناکرێت موسوڵمانان هه‌موو به‌یه‌ک جۆر هه‌ڵوێست وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڵوێسته دوژمنکارییانه بده‌نه‌وه، بنه‌مایه‌کی فه‌توا هه‌یه ده‌ڵێت:" الفتوى یختلف زمانا ومکانا وشخصا"، واته فه‌توا ده‌گۆڕێت له‌کاتێکه‌وه بۆ کاتێکی تر، له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر ، له له‌یه‌کێکه‌وه بۆ یه‌کێکی تر. ئه‌مڕۆش که به‌داخه‌وه ئه‌هلی سوننه سه‌رچاوه‌یه‌کی یه‌گرتوویان نییه هه‌تا هه‌موو باس و خواسه‌کانی خۆیانیان بۆ بگێرنه‌وه، بۆیه باشتر وایه هه‌ڵوێستی موسوڵمانان له مه‌ڕ کێشه‌کان ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ی تیا بکرێت که هه‌ریه‌که به پێی گۆنجان و بار‌و دۆخی ئه‌و وڵاته بێت که تێیدا ده‌ژین.. له کوردستانیش باشتر وایه موسوڵمانان ڕووبکه‌نه‌وه زانا‌و شاره‌زایانی لای خۆیان، ئه‌وانه‌ی که جوامێر‌و دیندارن له‌هه‌مان کاتیش لێزان و به‌حیکمه‌تن، دووربین و دڵسۆزن بۆ داهاتووی دینه‌که‌یان، له‌خوا ده‌ترسن له حه‌ققی دینه‌که‌یان له سه‌ریان. به‌ڵێ ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین که له کوردستانیش به‌داخه‌وه ناحه‌زان و دوژمنانی ئیسلام که‌مته‌رخه‌مییان نه‌کردووه له دژایه‌تی ئیسلام و موسوڵمانان، بۆیه له‌سه‌ر برا کورده موسوڵمانه‌کانی ناو کوردستانیش پێویسته هه‌رچییه‌کیان پێده‌کرێت له ڕاوه‌ستان و به‌رگریکردن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه دڕندانه، ده‌بێت ئه‌نجامی بده‌ن ئه‌گینا تاوانبار ده‌بن. به‌کورتیش هه‌ندێ له‌و کارانه‌ی که ده‌بێت هه‌موو لا‌یه‌ک بیکه‌ن له پێناوی به‌رگریکردن له پێغه‌مبه‌رو قورئانه‌که‌یان، وه‌ک: به‌رده‌وام ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕاستی ئه‌م ئیسلامه، ناساندنی شوناسنامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(صلى الله عليه وسلم) له‌ناو دڵی خه‌ڵکیدا.. هه‌وڵدان بۆ له‌یه‌کتر نزیک بوونه‌وه‌ی ڕیزی موسوڵمانان له یه‌کتری، خۆنیشاندان و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌و کارانه و داواکردنی دادگایی کردنی ئه‌وانه‌ی که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئایینی ئیسلام که ئایینی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی کوردستانه.. بانگه‌وازکردنی زیاتر بۆ ئیسلام و زۆرتر بۆ خوا ساغبوونه‌وه.. واده‌زانم ئه‌م کارانه‌و هی تریش له‌م جۆرانه ڕای زۆری زانایانی له‌سه‌ره له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی موسوڵمانان له گشت جیهان. بۆ زیاتر به‌ئاگایی له‌و ڕێگاو هۆکارانه ده‌توانی سه‌ردانی پێگه‌ی ده‌نگی ئیسلام بکه‌ی له له ژێر به‌شی پشتگیری له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) که له‌وێدا سه‌د هۆکار بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نوسراوه، ده‌توانی سه‌یرێکیان بکه‌ی ئه‌گه‌ر پێشتر چاوت پێیان نه‌که‌وتبێت.. سه‌د هۆکار بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ر . مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه که بڵێین، مه‌رج نییه هه‌موو کات کاردانه‌وه‌ی توندی حه‌ماسی وامان لێبکات زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند بین وه‌ک له سوودمه‌ند بوون. دوژمنان کۆده‌بنه‌وه، نه‌خشه ده‌کێشن، هه‌نگاو ده‌نێن، قۆناغ دیاری ده‌که‌ن، هه‌موو شتێک ده‌کێشن، ئه‌وجا کار ده‌که‌ن یان هێرش ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه زۆر جار هه‌ر کاردانه‌وه‌ی حه‌ماسیمان هه‌یه‌و بێ له نه‌خشه‌کاری و نه‌فسی درێژ‌و کاری ڕێکخراوانه که ڕه‌نگه به‌و جۆره ئاواتی بێ باوه‌ڕانی تێدا به‌دی بێت! خوای گه‌وره به‌ڕه‌حمی خۆی کارڕاست و سه‌رکه‌وتوومان بکات، هه‌ر کارێکیش که باس بێت بۆ ئیسلام و موسوڵمانان ئێمه ده‌سخۆشی لێ ده‌که‌ین.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.