ده‌وڵه‌ت له ئیسلامدا مانای چیه.؟ به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی پرسیاره‌که‌ت ده‌وڵه‌ته له ئیسلام، ئه‌وه به‌ڕاستی له‌وه‌ڵامێکی کورتی وه‌ک ئێره‌دا ناتوانرێت به‌ڕوونی و تێروته‌سه‌لی باسی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بکرێت، به‌ڵام به‌کورتی: ده‌وڵه‌ت له‌ئیسلامدا ده‌سته‌ڵاتێکی سیاسی شه‌رعییه ناوی له‌ئیسلامدا خه‌لافه‌ته ئه‌گه‌ر توانرا دامه‌زرێت ئه‌گه‌ر نه‌شکرا ئه‌وا ئیماڕه‌تێکی ئیسلامی پێده‌وترێت.. خه‌لیفه یه‌که‌م ده‌سته‌ڵاتی سیاسی وشه‌رعی وه‌رده‌گرێت، ئه‌و ته‌نها جێبه‌جێکه‌ره فه‌رمان به دینی خوا ده‌کات، ده‌سته‌ڵاتی ئه‌وه‌نده هه‌یه هه‌تاکو ده‌سته‌ڵاتی خوا جێبه‌جێبکات.. له‌ده‌وری ئه‌و شورا هه‌یه، ئه‌ندامانی ڕاوێژکاریی، ده‌بێت له‌چاکترینی موسوڵمانان بن و هه‌روه‌ها شاره‌زاو پسپۆڕ بن له‌و بوارانه‌ی ڕاوێژیان پێده‌کرێت، خه‌لیفه ده‌بێت ڕاوێژیان پێ‌بکات وَشَاوِرْهُمْ فِي الأَمْرِ[آل عمران:159] له‌و بوارانه‌ی که پێویستی به مه‌شۆره‌ته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مری خوای به‌ده‌سته‌وه بێت ئه‌وا په‌یوه‌ست نییه به‌شوراوه، به‌کورتی ڕاوێژکردن له حاڵه‌تێکدا ده‌بێت که ڕاستی شارراوه بێت ئه‌و کاته چه‌ند عه‌قڵێک باشترن له یه‌ک عه‌قڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه. له کاروباره گرنگ و گه‌وره‌کاندا خه‌لیفه ده‌بێت ڕاوێژ بکات به گشتیی موسوڵمانانیش.. له‌دوای ئه‌مانه له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا هه‌موو بواره‌کانی ژیان ئیداره‌ی بۆ ڕێکده‌خرێت وه‌ک لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاریی و ئابوریی و په‌روه‌رده‌یی و زانستیی و سه‌ربازی و...هتد. هه‌رسێ ده‌سته‌ڵاته‌که‌ش(قضائي و تشریعي و تنفیذي) هه‌یه له‌ئیسلامدا، له‌باتی په‌رله‌مانیش مه‌جلیسی ئوممه‌ت هه‌یه. که پێک دێت له زانایان و کاربه‌ده‌ستان و وه‌زیره‌کان و که‌سانێک که له‌کاروباری میلله‌تدا ڕۆڵیان هه‌یه. ئه‌وانه‌ش به‌پێی پێویست فراوانیی و گۆڕانکارییان تێدا هه‌یه.. واته له ئیسلامدا هه‌ر کارێکی ئیداری و ڕێکخستنێکی نوێ ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌وا ئیسلام به‌ڕه‌وای ده‌زانێت بیهێنێته ناو سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی خۆیه‌وه، به‌ڵام به‌مه‌رجێک ڕانه‌وه‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانه‌کانی ئیسلام ، هه‌رشتێکیش چاک بێت ئیسلام دژی نه‌وه‌ستاوه.. ئه‌وه کورته‌یه‌ک بوو له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشت له‌وشه‌ی (دولة)یه له‌قورئان، ئه‌وه به‌مانای ده‌وڵه‌ت نایه‌ت به‌ڵکو له‌قورئان وشه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ی که‌هاتووه(خلیفة ، حکم ، شوری، شریعة،..). وشه‌ی دوله‌تیش له‌قورئان به‌مانای (تداول) دێت واته ئاڵوگۆڕ کردنه‌وه له‌نێوان دوو لایه‌ندا.. ئه‌وه‌س له‌و کاته هاته خواره‌وه که هه‌ندێ له‌ماڵاتی بێباوه‌ڕان به‌بێ شه‌ڕ که‌وته به‌رده‌ستی موسوڵمانان که‌پێی ده‌وترێت (الفيء)، حوکمی ئه‌وه‌ش هه‌مووی ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و دابه‌ش ناکرێت به‌سه‌ر جه‌نگاوه‌ره‌کاندا چونکه شه‌ڕیان بۆ نه‌کردووه.. پێغه‌مبه‌ری خواش(صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵسوکه‌وتی پێوه ده‌کات، دابه‌شی ده‌کات به‌سه‌ر هه‌ژاران و خزمان و هه‌تیوان و ڕێبواران... پاشان دوای ئه‌وه ده‌فه‌رموێت هه‌تاوه‌کو ئه‌و ماڵه هه‌ر له‌نێوان ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانتان ئاڵوگۆری پێنه‌کرێت مَّا أَفَاء اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ مِنْ أَهْلِ الْقُرَى فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ كَيْ لَا يَكُونَ دُولَةً بَيْنَ الْأَغْنِيَاء مِنكُمْ وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ[الحشر:7]. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.