بۆچی ئیسلامیی شکستی خوارد له کوردستان؟ سڵاوى خواتان لێ بێ . پرسياره كه‌م ئه‌وه‌يه: ساڵانى 1994_ كوردستان ديارده‌ى ئيسلامى بوونى گشتى له‌ناو تێكڕاى چين و توێژه‌كانى به‌خۆيه‌وه بينى و خه‌ڵكێكى زۆرى له‌ده‌ور كۆبوه‌وه كه‌حیزبه‌كان خۆيان به‌جۆره‌ها ناو به‌خه‌ڵكى ناساند و هه‌رچى ته واو و كه‌مال بوو بۆ خویان ئه‌ڕازانده‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى هيچ نوقسانيه‌كيان نه‌بوو بێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م كزه‌باى(داگيکه‌ران) ناڵێم ڕه‌شه‌با چونكه ڕه‌شه‌با نه‌بوو تێكڕاى بناغه و پايه‌كانيان داڕماو له‌به‌ر يه‌ك هه‌ڵوه‌شايه‌وه. پرسياره‌كه‌م ئه‌وه‌يه : ئايه ئيسلام و به‌رنامه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده لاوازه يان بێ بناغه‌يى و نامۆيى ئه‌و حیزبانه ده‌رئه‌خات ؟ تكايه وه‌ڵامم به‌نه‌وه. به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا ده‌ڵێین که ئێمه له‌گه‌ڵ زۆری بۆچوونه‌کانتدا نین.. ئێمه بڕوامان وایه که ئیسلامییه‌کانی کوردستان مه‌لائیکه نه‌بوون، به‌ڵکو ئه‌وانیش وه‌ک هه‌موو که‌سانێکی تر مرۆڤ بوون و مرۆڤیش هه‌ڵه و نوقسانی هه‌یه.. به‌ڵام ڕاستی بڵێین که هه‌ڵه‌کانی ئه‌وان له‌چاو چاکه و جوانکارییه‌کانیان به‌راورد ناکرێن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌راوردیشی بکه‌ین له‌گه‌ڵ عه‌یب و هه‌ڵه و تاوانه‌کا‌نی حیزبه عه‌لمانییه‌کان هه‌ر زۆر که‌متریان به‌رده‌که‌وێت.. ئه‌گه‌ر ئینسافیشـان هه‌بێت ئێستا بۆشایی ڕؤلی ئیسلامییه‌کان ده‌رده‌کوێت که ده‌بینین له نه‌مانی ده‌سته‌ڵات و ڕۆڵی ئه‌وان چ فه‌سادی و داڕووخان و تێکچوونێکی باری ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی که‌وتۆته‌وه له کوردستاندا.. ڕۆژبه‌ڕؤژیش خراپتر ده‌بێت چونکه ئه‌و ژیانه‌ی عه‌لمانی ده‌یه‌وێت بۆ کورده‌واری ژیانه تاڵه‌که‌یه(معیشة ضنکا) که بریتییه له دووری له خواویستی و ڕێبازی خوا.. به‌ڵێ ڕاسته که ئیسلامییه‌کان هه‌ڵه‌یان هه‌بووه، هه‌ڵه‌ی زه‌قیش.. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که خه‌ڵکی به‌موسوڵمانانیشه‌وه هه‌ر له‌سه‌ریان بخوێنن، ڕه‌خنه‌ی ڕووخاندن و ناشرینکردن.. هه‌روه‌ک جه‌نابیشتان که ئه‌و هێرش و دوژمنایه‌تییه دوژمنکارانه‌یه و درندانه‌یه‌ی ناحه‌زانیان به کزه‌بایه‌ک ده‌زانی.. به‌پێچه‌وانه‌وه ڕاستی ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ری ئیسلامیی کراوه به‌تایبه‌تی ئیسلامییه به‌نینۆکه‌کان ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌نێکی عه‌لمانی بکرایه له‌ڕه‌گ و ڕیشاڵه‌وه ده‌فه‌وتان.. دونیاش ڕۆژ و ڕۆژه، ڕۆژێک بۆ ئه‌وان و ڕۆژێکی له‌سه‌ریان، ئه‌وه‌ش حیکمه‌تی خۆی تێدایه که بریتییه له تاقیکردنه‌وه‌ی به‌نده‌کانی. ئێمه بڕوامان وایه ئه‌و دونیا سوڕانه مایه‌ی پاڵفته‌کردن و پاڵاوتنی موسوڵمانه‌کانه، به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا سه‌رکه‌وتن و ده‌سته‌ڵات هه‌ربۆ ئیسلام و موسوڵمانانه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که ده‌ڵێی ئایا لاوازی له ئیسلامه‌که خۆیه‌تی یان له موسومانانه؟ وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئیسلام خۆی به‌هێزه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌م ڕۆژگاره‌یه که تۆش به‌چاوه‌کانت ده‌یبینی.. ئایا ئه‌وه به‌هێزی ئیسلام نییه که له‌هه‌موو جیهاندا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، هه‌موو دونیا له‌لایه‌ک و ئیسلام له‌لایه‌کی تر.. موسوڵمانانیش له‌زۆر جێگا به‌هێزن و ژانیشیان خستۆته دڵی دوژمانانیانه‌وه، به‌هێزیه‌که‌شیان به‌هۆی ئیسلامه‌که‌یانه‌وه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ شوێنیش‌دا لاوازن ئه‌وه یان له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌کی خۆیان بووه یاخود قۆناغێکه و به‌سه‌ریاندا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه‌یش به‌رچاوبووه له ژیانی پێغه‌مبه‌رانیش سه‌لامی خوایان لێبێت، وه‌ک پێغه‌مبه‌ری خۆمان(صلى الله عليه وسلم) که قۆناغێک له قۆناغه‌کانی بانگه‌وازی به‌بێده‌سته‌ڵاتی ئیمانداران تێپه‌ڕیوه.. که‌واته مه‌رج نییه ئێمه ڕووداوه‌کان و گۆڕانکارییه‌کان هه‌رله‌یه‌ک دیوه‌وه ته‌فسیریان بۆ بکه‌ین.. ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێین؛ هه‌بوونی پۆخڵه‌وات و که‌سانی خوار و دونیاویست نابێته هۆی ناشرینکردن و که‌مبوونه‌وه‌ی به‌ها و پیرۆزی ئه‌و ڕابوون و بێدارییه ئیسلامییه‌ی که هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه، کاروانه‌که تازه ده‌ستی پێکردووه و هه‌ر ده‌گاته ئه‌نجامیش، ئه‌و هه‌موو سه‌رکه‌وتن و شکسته کاتیی و یه‌ک له‌دوایه‌کانه‌ش قۆناغن و موسوڵمانانی پێ فێرده‌بن، پاکده‌بنه‌وه، به‌هێز ده‌بن، بێ‌دار ده‌بنه‌وه.. ئه‌وه‌ی پاک و ڕاستگۆ و خواویسته له‌هه‌موو ئه‌و قۆناغانه په‌ند وه‌رده‌گرێت و فێر ده‌بێت و به‌هێزتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش که دونیا ویست و خۆویسته به‌رده‌وامی لێده‌بڕیت و ناتوانێت هه‌تاسه‌ر بڕ بکات، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێتَأحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ* وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ[العنکبوت:2-3]. خوای گه‌وره زیاتر هیدایه‌تی موسوڵمانان بدات و کاروباریان بۆ ئاسن بکات، آمین. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ------------------------------------------------------------------ لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.