ئایا گوناهبار نابین ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نه‌که‌ین به کۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌کانه‌وه..؟ به‌ڕێزان سڵاوی خواتان لێ بێت. من دوو پرسیارم هه‌یه: مه‌به‌ست له ووشه‌ی (جماعه) له فه‌رمووده‌ی(المفارق للجماع التارک لدینه)چیه..؟ ئایا گوناحبار نابین ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نه‌که‌ین به حیزبه ئیسلامیه‌کانه‌وه..؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: وشه‌ی(الجماعة) له فه‌رمووده‌ی" لا يحل دم امرئ مسلم يشهد أن لا إله إلا الله وأني رسول الله إلا بإحدى ثلاث النفس بالنفس والثيب الزاني والمارق من الدين التارك للجماعة" رواه الشیخان. به مانای کۆمه‌ڵی مسوڵمانان دێت نه‌ك به مانای حیزبه ئیسلامیه‌کان. ئیمام به‌یضاوی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ"التارك لدينه صفة مؤكدة للمفارق أي الذي ترك جماعة المسلمين وخرج من جملتهم". واته/ وازهینان له دینی سیفه‌تێکی دڵنیاکه‌ره بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی وازی له کۆمه‌ڵی مسوڵمانانی هێناوه و له‌وان ده‌رچووه. ئیمام نه‌وه‌وی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ"قوله المفارق للجماعة یتناول کل خارج عن الجماعة ببدعة او نفي اجماع کالروافض و الخوارج و غیرهم". واته/ وشه‌ی(المفارق للجماعة) هه‌موو که‌سێك ده‌گرێته‌وه که له کۆمه‌ڵ(کۆمه‌ڵی مسوڵمانان) ده‌رچووبێت به بیدعه‌یه‌ک یاخوود ئینکارکردنی ئیجماعێک وه‌کو ڕه‌وافیز(شیعه) و خه‌وارج. به‌پێی زانیاریشمان هیچ زانایه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌گوتووه که‌وا ئه‌ندام نه‌بوون له حیزبه ئیسلامیه‌کان گوناهه بێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.