تێگه‌یشتن و فێربوونی زانسته گرنگه‌کان له‌پێشتره له سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵناسی..؟ سه‌لام علیکم... به‌ڕێزان حه‌ماس و حیزبوالله کێن و عه‌قیده‌یان چییه؟ هه‌روه‌ها ئایا بن لادن و القاعیده چێن. ؟ من تازه هاتوومه ناو دین و ئه‌وانه زۆریان مه‌شغوڵ کردووم. ؟ خوا جه‌زای به‌خێرتان داته‌وه. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: حه‌ماس کۆمه‌ڵێکی شوێنکه‌وتووی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه‌ن، جیهاد ده‌که‌ن له پێناوی خوادا بۆ ڕزگاری و گێرانه‌وه‌ی خاکی فه‌له‌ستین له قه‌واره‌ی زایۆنی جووله‌که. کاریان شه‌رعییه و له‌سه‌ر شه‌قامی ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌ن، به‌ڵام وه‌کو هه‌موو که‌س و کۆمه‌ڵه‌کانی تر هه‌ڵه و که‌موکوڕییان هه‌یه، چاکه و پاکییان زیاتره له هه‌ڵه‌کانیان، ده‌بێت خۆشمان بوێن و دوعای خێریان بۆ بکه‌ین له هیدایه‌تی زیاتر و ڕه‌حمه‌ت و سه‌رکه‌وتنی خوا بۆیان. حیزبووڵا، قه‌واره‌یه‌کی سیاسی شیعه‌ن، وه‌کو بیروباوه‌ڕ لاده‌ر و پووچه‌ڵن، وه‌کو جووڵه‌ی سیاسی و عه‌سکه‌رییان هه‌رچه‌نده له ڕوواڵهی له دژی جووله‌که‌ن به‌ڵام هێشتا مه‌نگن و شارراوهییان زۆره.. ڕه‌نگه له ئێستایان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی جووله‌که و ئه‌مه‌ریکا ڕێگرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێ له ئێران باشتر نابن بۆ ئه‌هلی سوننه.. بن لادن؛ پیاوێکی موسوڵمانه و موجاهیده.. خۆی و ماڵ و ته‌مه‌نی له جیهادی ئه‌فغانه‌وه به‌کاره بۆ ئیسلام و عیززه‌تی موسوڵمانان.. به‌ڵام وه‌کو کاره‌کانی مه‌رج نییه هه‌موو دروست و پێکاو بن.. له هه‌ندێکیان بێگومان به هه‌ڵه چووه. قاعیده‌ش؛ کۆمه‌ڵیکی جیهادی نێوده‌وڵه‌تییه، بنکه‌یان له ئه‌فغانه و ئێستاش له زۆر شوێن لقیان هه‌یه.. پێشه‌وایان بن لادن و ئه‌یمه‌ن زهواهیرییه.. بڕوایان به‌وه‌یه گورزی کوشنده له ئه‌مه‌ریکا و جووله‌که و هه‌موو ئه‌وانه‌ش بده‌ن که له‌گه‌ڵ ئه‌وانن هه‌ورها زیندووکردنه‌وه‌ی گیانی جیهاده له هه‌موو جیهانی ئیسلامی.. ئه‌مانیش وه‌کو ڕابه‌ره‌که‌یان مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن له جێگای خۆی بێ، به‌ڵکوو زۆریش شت هه‌بووه و به زیانی ئیسلام و موسوڵـمانان ته‌واو بووه. خوای گه‌وره هه‌موومان هیدایه‌ت بدات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی پێی ڕازییه. ئامۆژگاری ئێوه‌ش ده‌که‌ین که جارێ له سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵه‌وه(حیزب و جه‌ماعه) ده‌ست پی مه‌که به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی بۆ ئێوه له پێشتره زانست و په‌روه‌رده و ته‌قوایه. ئه‌گه‌ر به‌وانه گه‌یشتی ئیتر به‌رچاوت ڕوون ده‌بێ و دۆست و دوژمنی خۆت ده‌ناسی و ده‌شزانی چی له ئه‌ستۆته بۆ ئه‌م ئیسلامه. ئه‌سڵیش ئه‌وه‌یه هه‌موو موسوڵـمانێکی سوننیت خۆش بوێ و بهزهیشت بێته‌وه به جاهل و نه‌فامه‌کان به‌ڵکوو له خه‌می هیدایه‌تیان بیت. ئه‌گه‌ر پێویستیشت به ڕێگایه‌ک بوو بۆ په‌روه‌رده و تێگه‌یشتن ئاگادارمان بکه‌وه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.