حیزبایه‌تی دروسته له ئیسلام به مه‌رجه‌وه..؟ السلام علیکم سێ پرسیار بێزه‌حمه‌ت ئه‌گه‌ر جوابهنهوه خواپاداشتان باته‌وه 1 مۆسیقا حه‌رامه‌یان به پێجه‌وانه‌وه ....گۆرانیکه ئاینی بێت یان به‌سه‌ر نیشتیمانه حه‌ڵاڵه؟ 2 حیزبایه‌تی حه‌رامه یان حه‌ڵاڵ؟ به‌به‌ڵگه‌وه تکایه. 3 که‌مێک باسی ئه‌م سهلهفییهنه بکه‌یت به دێڕێکیش بێت..؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ١. ئه‌وه‌ی ئێمه بڕوامان پێیه‌تی مۆسیقا حه‌رامه ١٠٢٦ و هه‌تا بکرێت لێی دوور بیت باشتره، به‌ڵام له ڕووی بانگه‌وازه‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بوو نه‌رم بین و هه‌موو حه‌رامێک له خه‌ڵکی ده‌ستاوده‌ست قه‌ده‌غه نه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گوێمان لێ بگرن و بتوانین هه‌ق به گوێیاندا بده‌ین کارێکی خوازیار و چاکه، واته کاتێک گه‌نجێک ده‌بینین ساده‌یه له ئیسلام و مۆسیقا له‌گه‌ڵ ڕۆحی تێکه‌ڵ بووه وا باش نییه له حه‌رامبوونی هه‌موو ئه‌وانه‌وه ده‌ستپێ بکه‌ین له‌گه‌ڵی به‌ڵکو جارێ با باوه‌ڕ و گه‌وره‌یی خوا و شیرنی قورئان و ئیسلامی له دڵدا بڕوێنین ئه‌و کاته بۆ خۆی کاتێک ده‌زانێت مۆسیقا و گۆرانی ناشه‌رعی حه‌رامه بۆ خۆی لێی دوور ده‌که‌وێته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت حه‌ڵاڵی بکه‌ین بۆیان وه‌کو له هه‌ندی که‌ناڵدا دیاره، به‌ڵکو ده‌کرێ و زۆریش ئاسانه به‌دیل بدۆزرێته‌وه هه‌روه‌کو وێنه‌ی هه‌ندێ که‌ناڵی ئاسمانی ئیسلامی که زۆر سه‌رکه‌وتووانه توانیویانه خۆیان دوور بگرن له حه‌رام و بانگه‌وازیش زۆر به جێیانهوه بگه‌یه‌نن به گوێی بینه‌رانیان. گۆرانی ئایینی تایبه‌تمه‌نی خۆی هه‌یه و هه‌رجی به‌سه‌ر دیندا وترا قه‌بووڵ نییه، پێویسته وشه‌کانی شه‌رعی و پێکاو بن و مه‌به‌ستێکی پیرۆز بپێکێت، وه‌کو بیرخسته‌وه‌ی خه‌ڵکی بۆ گه‌وره‌یی خوا و قوربانیدانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و ڕوونکردنه‌وه‌ی زانسته ئیسلامییه‌کان و پله‌وپایه‌ی دایک و باوک و به‌رزنرخاندنی ڕه‌وشته په‌سه‌نده‌کان و باسی ئیمان و ...تاد به‌ڵام دوور بێت له مۆسیقا و ئاوازێک ته‌قلیدی بێباوه‌ڕانی تێدا بێت، گۆرانیش به‌سه‌ر نیشتماندا ڕێپێدراوه ئه‌گه‌ر زێده‌ڕه‌وی و ناڕه‌وایی تێدا نه‌بێت، چونکه خۆشه‌ویستی نیشتمان به هێنده‌ی خۆی دروسته و به‌رگریکردن لێی له ئیسلامه و عیباده‌ته به‌ڵام له‌ژێر به‌یداخ و ئاڵای لاإله إلا الله محمد رسول الله دا. ٢. حیزبایه‌تی دروست نییه ئه‌گه‌ر مایه‌ی جیاوازی و خیلافی موسوڵمانان بێت له سه‌رپێچی خودا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خزمه‌تی ئیسلام وای بخوازێت چه‌ند کۆمه‌ڵ و حیزبێک هه‌بێت دروسته و هیچی تێدا نییه، هه‌روه‌کو چۆن قوتابخانه‌ی فیقهی و فیکری هه‌بوون له ده‌وڵه‌تی ئیسلامدا زۆر ئاساییه له شێوازی کارکردنیش بۆ ئیسلام چه‌ند کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌ک هه‌بن به جیا هه‌ریه‌که‌یان خزمه‌تی ئیسلام و موسوڵمانان بکه‌ن. بوونی دهمارگیرییش له هه‌ندێکیاندا بۆ حیزبه‌که‌ی نابێته پاساو بۆ نادروستی حیزب له ئیسلامدا، گه‌وره‌مان عومه‌ریش-خوا لێی ڕازی بێت- فه‌رموویه‌تی: لا إسلام إلا بجماعة، ولا جماعة إلا بإمامة، ولا إمامة إلا بطاعة. واته: ئیسلام ڕاناپهڕێرێنرێت وه‌کو خۆی مه‌گه‌ر به کۆمه‌ڵیی، کۆمه‌ڵیش بوونی نابێت مه‌گه‌ر به هه‌بوونی ئه‌میر و ڕابه‌رێک، ئه‌ویش ڕۆڵی خۆی نابینێت مه‌گه‌ر به گوێڕایه‌ڵیکردنی. ئه‌وانه‌ش ده‌ڵێن ئه‌وجا ئه‌وه بۆ یه‌ک حیزب و کۆمه‌ڵ دروسته که هه‌موو موسوڵمانانی تێدا کۆک بن، ئێمه‌ش پێیان ده‌ڵێین ئه‌ی بۆ دروستبوونی ئه‌و یه‌کڕیزی و یه‌کبوونه‌ی هه‌موو موسوڵمانان ئایا ده‌کرێت به ناڕێکی و په‌رشوبڵاویی و بێ نه‌خشه و پیلانێک بتوانین به‌بێ کارکردن هه‌موویان له ده‌وری پێشه‌وایه‌ک کۆبکه‌ینه‌وه!؟ بێگومان ئه‌مه خه‌یاڵه و هه‌رگیز ڕاست نییه. به‌ڵکو موسوڵمانان له دوای ئه‌وه‌ی سه‌ر و خه‌لافه‌تیان نه‌ما و په‌رت و بڵاو بوون، جارێکی تر له‌و په‌رت و بڵاوییه‌وه کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵ و ده‌سته ده‌سته ده‌توانن خۆیان ڕێک بخه‌نه‌وه و هه‌ر یه‌که‌یان به‌و شێوه‌ی ده‌توانێت لای خۆیه‌وه خه‌می ئیسلام هه‌ڵبگرێ و کار بکات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش جاڕدانی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌کان بیدعه و ناشه‌رعین و ده‌سته‌ڵاتی مه‌رکه‌زی خه‌لیفه و گه‌وره‌ی موسوڵمانانه زیاتر به‌ره‌ی بێباوه‌ڕان پته‌و ده‌کات و هێز و توانای موسوڵمانانیش پهرتر و لاوازتر.. واقیعیش ئه‌وه‌مان پێ ده‌لێت که له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامدا کاربه‌ده‌ستان بێباوهڕن و له به‌رگی ئیسلامدا خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن، هاوکاریی و پشتیوانیشیان به ئاشكرا و به نهێنی بۆ به‌ره‌ی عه‌لمانییه‌ت و بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌سادییه. موسوڵمانیش گێل نییه و نابێت خۆی گێل بکات!!! شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمییه-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- فه‌رموویه‌تی: يجب أن يعلم أن ولاية الناس من أعظم واجبات الدين بل لا قيام للدين ولا الدنيا إلا بها ..إلى أن قال: فالواجب اتخاذ الإمارة دينا وقربة يتقرب بها إلى الله واته: پێویسته بزانرێت سه‌رپه‌رشتیکردنی خه‌ڵکی له هه‌ره ئه‌رکه پێویسته‌کانی دینه به‌ڵکو دین و دونیا ڕاناگیرێت و ڕاناپه‌ڕێنرێت مه‌گه‌ر پێیه‌وه(ده‌سته‌ڵات).. هه‌تاوه‌کو ده‌ڵێت: که‌واته پێویسته ده‌سته‌ڵات و میرایه‌تی له‌لایه‌ن موسوڵمانانه‌وه وه‌ربگیرێت وه‌ک دین و عیبادهت که مه‌به‌ست پێی نزیکبوونه‌وه بێت له خوای گه‌وره. پرسیاریش لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری موسوڵمانان هێنده ئه‌رک و پێویسته ده‌کرێت له نه‌بوونی یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌یی موسوڵماناندا زیاتر په‌رت و بڵاو بین کۆمه‌ڵ نه‌بین!؟ یاخود چۆن و به چی ڕێگه‌یه‌کی تر ده‌توانین ئه‌و ده‌سته‌ڵاته وه‌ربگرینه‌وه که خوای گه‌وره بۆ باوه‌ڕدارانی به میرات خستووه!؟ بێگومان له جێی ناکۆمهڵبوون و ناڕێخستنی هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌رته‌وازه‌ییه، خوای گه‌وره‌ش هه‌رگیز به‌نده‌ی ناڕێک و بێپلانی وه‌رناگرێ به سه‌ربازانی خۆی! هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: ولما غلب على كثير من ولاة الأمور إرادة المال والشرف وصاروا بمعزل عن حقيقة الإيمان في ولايتهم رأى كثير من الناس أن الإمارة تنافي الإيمان وكمال الدين، ثم منهم من غلب الدين وأعرض عما لا يتم الدين إلا به، ومنهم من رأى حاجته إلى ذلك فأخذه معرضاً عن الدين لاعتقاده أنه مناف لذلك وصار الدين عنده في محل الرحمة والذل لا في محل العلو والعز، وهاتان السبيلان الفاسدتان سبيل من انتسب إلى الدين ولم يكمله بما يحتاج إليه من السلطان والجهاد والمال، وسبيل من أقبل على السلطان والمال والحرب ولم يقصد بذلك إقامة الدين هما سبيل المغضوب عليهم والضالين. واته: کاتێک وای لێهات له‌لای زۆرێک کاربه‌ده‌ستان ئیراده‌ی ماڵ و پله‌وپایه زاڵ بوو به‌سه‌ریاندا و دوورگیربوون له ڕاستیی باوه‌ڕ له ده‌سته‌ڵاتیاندا، زۆرێک له خه‌ڵکی واتێگه‌یشتن میرایه‌تی و کاربه‌ده‌ستبوون پێچه‌وانه و دژی ئیمان و کامڵ‌بوونی دینه! بۆیه هه‌ندێکیان تێپه‌ڕی له دین و پشتی کرده ئه‌وه‌ی دینی پێ ڕاده‌په‌ڕێ(ده‌سته‌ڵات)، هه‌ندێکیش بڕوای وابوو پێویستییه‌کانی(دونیایی) خۆی له‌و ده‌سته‌ڵاته‌دا ده‌بینێته‌وه له‌به‌رئه‌وه وه‌ریگرت به‌ڵام به ڕوووهرگێڕانهوه له دین چونکه باوه‌ڕی وابوو کاربهدهستیی دژواری دینه، ئیتر وای لێهات دین به‌لایه‌وه مایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و زه‌بوونی بێت نه‌وه‌ک مایه‌ی بڵندی و عیززه‌ت، ئه‌م دوو ڕێگه فاسیدهش؛ ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی دین ده‌کات به‌ڵام ته‌واوی نه‌کرد به‌وه‌ی دین پێویستی پێی هه‌یه له ده‌سته‌ڵات و جیهاد و ماڵ و سامان. و ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌ش ڕوویان کرده ده‌سته‌ڵات و ماڵ و جه‌نگ و مه‌به‌ستیشی پێ ڕاپه‌ڕاندنی دین نه‌بوو، هه‌ردووکیان ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌ن که خوای گه‌وره لێیان تووڕه بووه(جوله‌که) و ئه‌وانه‌ش گومڕا بوون(گاوره‌کان). مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی هه‌ق ده‌زانن به‌ڵام لێی لائه‌ده‌ن وه‌کو جوله‌که خوای گه‌وره تووڕه ده‌بێت لێیان، ئه‌وانه‌ش گومڕا ده‌بن و هه‌ق ناناسنه‌وه سه‌رلێشێواو ده‌بن وه‌کو گاوره‌کان. ئه‌گینا چۆن ده‌گونجێت که‌سێک خۆی به موسوڵمان بزانێت ڕازی بێت بێباوه‌ڕان و دوژمنانی خوا گه‌وره و کاربه‌ده‌ستیان بێتولن يجعل الله للكافرين على للمؤمنين سبيلاً[ النساء:١٤١] ، یاخود بڕوای وابێت ده‌سته‌ڵات نه‌رێکردنی دینه و نه‌وێرێت هه‌ر باسیشی بکات!! له‌وه‌ش به‌دبه‌ختی کافر و فاسقی لێ ببێته گه‌وره‌ی موسوڵمانان. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر سیان بوون و چوونه سه‌فه‌رێک، با یه‌کێکتان بکه‌نه براگه‌وره و کاربه‌ده‌ست " إذا كنتم ثلاثة فأمِّروا أحدكم" ئه‌مه بۆ سه‌فه‌رێکی ئاسایی و ماوه‌یه‌کی ڕه‌نگه کورتیش بێت، ئایا ده‌گونجێت کارکردن بۆ ئیسلام و گێرانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و پێشه‌وایه‌تی حوکمڕانی خوایی به بێبه‌رنامه‌یی و ناکۆمهڵی و بێسه‌روبه‌ریی بڕوات به‌ڕێوه یاخود خوای گه‌وره کۆمه‌کیان بکات!؟ بێگومان نه‌خێر.. شایه‌نی باسه ئێمه لێره‌دا بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ناکه‌ین که پێویسته هه‌موو که‌سێک گه‌ردنی خۆی بداته یه‌كێک له حیزبه ئیسلامییه‌کان یان دروست نییه کارکردن له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌کان.. به‌ڵكو ته‌نها ده‌مانه‌وێت شه‌رعییه‌تی ئه‌وه ڕوون بکه‌ینه‌وه که هه‌بوونی ئه‌و کۆمه‌ڵه ئیسلامییانه دروسته ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێکی شه‌رعییان هه‌بێ و به ڕاستی کار بۆ خوای گه‌وره بکه‌ن، نزیکبوونیان له خواوه ڕاده‌ی نزیکبوونیان له قورئان و سوننه‌ته‌وه دیاری ده‌کات، هاوکاریشیان له خێر و چاکه‌دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلام یان پێویسته یان ڕێپێدراوه و خوازیاره به‌پێی زه‌رووره‌تی ئه‌و داخوازییه‌ی دینی خوا لێمانی ده‌وێت. که‌مترین هاوکاری و سه‌رخستنیان ئه‌وه‌یه له‌ناو خه‌ڵكی و دوژمنان و ناحه‌زانی ئیسلامدا له‌که‌دار و ناشرینیان نه‌که‌ین، عه‌یبه‌کانیان بۆ خۆیان بگێڕینه‌وه و له چاکه و خێری دونیا و قیامه‌تدا ده‌ستبه‌ردارییان له‌گه‌ڵ بکه‌ین. ئیسلام وێب . سه‌یریش له‌وه‌دایه که‌سان و چه‌ند ده‌سته‌یه‌ک به‌ناوی سه‌له‌ف و قورئان و سوننه‌ته‌وه له ژێر بیانووی هه‌ندێ هه‌ڵه و نووقسانی ئیسلامییه‌کاندا له ناشه‌رعیبوونی ئه‌و کۆمه‌ڵه ئیسلامییانه ده‌دوێن به‌مه‌ش به‌ره‌ی عه‌لمانییه‌ت و دوژمنانی ئیسلام گه‌رمتر و به‌هێزتر ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان. ئه‌وانه سه‌رۆکی وڵاتانی ئیسلامی به تێکڕا و بێجیاکردنهوه به وه‌لی ئه‌مر و گه‌وره‌ی موسوڵمانان ده‌زانن نمونه‌ی قه‌ززافی و ناموباره‌ک و تاغووتی وه‌ک زهینولعابیدینی توونس، به‌ناوی فه‌تواکانی ئیبن ته‌یمییه و ئیبن قه‌ییم و زانایانی سه‌رده‌مه‌وه ڕاپه‌ڕینیان دژی ئه‌وانه حه‌رام ده‌کرد، ئێستاش دوای ئه‌وه‌ی گه‌له ستهمدیدهکانیان توانیان ههڵیانکێشن به‌یعه‌ت به سه‌رۆکی نوێی وڵات ده‌ده‌ن، با چاوه‌ڕێی وڵاتانی تریش بین هه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستیان لێ ده‌بینرێت، له وڵاتێکی وه‌کو میسردا دژایه‌تی ئیخوانیان ده‌کرد، به‌ڵام ئێستاکه گوێڕایه‌ڵی ده‌که‌ن بۆ سه‌رۆکی میسر که ئیخوانییه! به ڕاستی ئه‌م هه‌ڵویستانه ئیسلامی نییه و زیاده‌ڕه‌ویی و که‌مته‌رخه‌می تێدایه. باشتر وایه بۆ هه‌موو به‌نده‌یه‌کی خوا هه‌ڵوێستی برایانه‌ی هه‌بێت به‌رامبه‌ر براکانی، وه‌کو ئاوێنه بێت، ته‌نها نووقسانی و عه‌یبه‌کانی نیشانی خۆی بداته‌وه، ئه‌گه‌ر جوان و پاکیش بوو وه‌کو خۆی نیشانی بدات. شایه‌نی باسه کۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌کان(ئه‌وانه‌یان له بازنه‌ی ئیسلامن) برامانن و هه‌رگیز دروست نییه پشتیان به‌ر بده‌ین له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌لمانییه‌ت، به مانایه‌کی تر سه‌رخستنی ئه‌وان واجبه و سه‌رخستنی بێباوه‌ڕان یاخود کاری بێباوه‌ڕان حه‌رامه و هاوکاری فه‌ساده، ئه‌وانه‌ش فه‌سادی ده‌که‌ن یاخود هاوکاری فه‌ساد وبڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌که‌ن گوناهبارن و سزای سه‌ختیان هه‌یه له دونیا و قیامه‌ت إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ[النور:19] ئه‌وه‌ی ماوه‌ی له باسی حیزبایه‌تی؛ گومانی تێدا نییه ئه‌رکێکی شه‌رعییه کۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌کان له‌یه‌کتر نێزیک بن و به‌ڵکو هه‌وڵی یه‌کبوون و یه‌کپارچه‌یی بده‌ن، له په‌روه‌رده‌یان ده‌مارگیریی ته‌نها بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ر و ئیسلام بێت نه‌وه‌ک حیزبایه‌تی و دواکه‌وتنی کوێرانه، حیزب و خڕبوونهیان بۆ خزمه‌تی ئیسلام و موسوڵمانان بێت نه‌وه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر ئاوها نه‌بن خوای گه‌وره کاریان ڕاست ناکات و ڕوویان لێ وه‌رده‌گێڕێت. سه‌له‌فییه‌کانیش جۆراوجۆرن، هه‌یانه بروایان به گه‌ڕانه‌وه سه‌ر په‌یڕه‌ویکردنی ڕێبازی پێشینان هه‌یه به‌ڵام بڕواشی وایه له ناو کۆمه‌ڵێکی ئیسلامی کار بکات، هه‌یانه پێیان باشه زیاتر خه‌ریکی بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێب و تێگه‌یشتنی سه‌له‌ف بن به کتێب و وتار و بانگه‌واز، ئه‌م دوو ڕه‌وته له‌سه‌ر خێرن و سوود به ئیسلام ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌ناوی سه‌له‌فه‌وه خه‌ریکی جه‌نگن له‌گه‌ڵ موسوڵمانان و ڕیزی موسوڵمانان زیاتر ده‌شێوێنن، به‌پێچه‌وانه‌ش بوونه‌ته مه‌قاش و ده‌ستکه‌لای ده‌سته‌ڵات و زاڵمان هیچ له ئیسلام و سه‌له‌ف نه‌گه‌یشتوون و خۆیان و خه‌ڵکیش گومڕا ده‌که‌ن، به‌ناوی شێخانی گه‌وره‌ی ئیسلامه‌وه وه‌کو ئیبن ته‌یمییه و ئیبن قه‌ییم و ئیبن باز و ئیبن عوثهیمین و ئه‌لبانییه‌وه قسه ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌وانه هه‌موو به‌رین له کار و کرده‌وه‌کانی ئه‌م جۆره سه‌له‌فییه‌ته! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.