سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئايا مردن له‌ ڕۆژى جومعه‌ تايبه‌تمه‌ندى هەيە.؟
ئايا مردن له‌ ڕۆژى جومعه‌ تايبه‌تمه‌ندى هەيە.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3676


ئايا مردن له‌ ڕۆژى جومعه‌ تايبه‌تمه‌ندى هەيە.؟

زۆر كه‌س له‌ موسوڵمانان وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ رۆژى هه‌ينى بمرێت ئه‌وه‌ نيشانه‌يه‌كى باشه‌ وزۆر دڵ به‌وه‌ خۆش ئه‌كه‌ن، له‌ راستيدا مردن له‌ رۆژى جومعه‌دا تايبه‌تمه‌ندييه‌كى نييه‌ و، مرۆڤ كرده‌وه‌ى فرياى ئه‌كه‌وێت نه‌ك مردنى له‌ ڕۆژى هه‌ينيدا، ئينجا با تێبينى بكه‌ين كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم خۆى و زۆرێك له‌ هاوه‌ڵان له‌وانه‌ى شايه‌تى چوونه‌ به‌هه‌شتيان بۆ دراوه‌ له‌ ڕۆژى جومعه‌ وه‌فاتيان نه‌كردووه‌.
ئينجا مردن له‌ ڕۆژى جومعه‌دا هيچ ئازاييه‌كى ئه‌و كه‌سه‌ى تێدا نييه‌و كرده‌وه‌يه‌ك نييه‌ ئه‌و كردبێتى، وه‌كو ابن عثيمين فه‌رموويه‌تى: (وأما الموت يوم الجمعة أو يوم الاثنين فهذا ليس فيه فضيلة؛ لأن الإنسان إنما يثاب على أمر له فيه فضيلة..).
به‌ڵام شايانى باسه‌ هه‌ندێك له‌ زانايان پێيان وابووه‌ مردن له‌ ڕۆژى جومعه‌دا نيشانه‌ى ئاخیر خێرييه‌و به‌ڵگه‌شيان ئه‌م فه‌رمووده‌ بووه‌: “ما من مسلم يموت يوم الجمعة أو ليلة الجمعة إلا وقاه الله فتنة القبر” به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ (ضعيف) ه‌ و به‌ كۆى ڕێگه‌كانى هه‌ر به‌ لاوازى ده‌مێنيته‌وه‌ وه‌كو شێخ (سعد بن عبدالله الحميد) فه‌رموويه‌تى : (إنه حديث ضعيف، لا يصح من طريق، ولا يتقوى بمجموع طرقه، فالحديث مع كثرة طرقه ضعيف، لأن جميعها غير سالمة من مطعن..).واته‌: فه‌رمووده‌كه‌ لاوازه‌و به‌ زۆرى ڕێگه‌كانى به‌ هێز نابێته‌وه‌ و هه‌موو ڕێگه‌يه‌كى سه‌لامه‌ت نييه‌ له‌ تانه‌و ڕه‌خنه‌.
كه‌واته‌:هه‌ندێك له‌ زانايان له‌ كۆن و نوێدا وه‌كو وتم ئه‌و بۆچوونه‌يان هه‌بووه‌ كه‌ مردن له‌ ڕۆژى هه‌ينى چاكه‌و فه‌زڵه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ى له‌ سزاى گۆڕ ڕزگارى ئه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ بۆچوونێكى لاوازه‌و له‌ هاوچه‌رخه‌كان زۆر له‌ زانا و فه‌رمووده‌ناسه‌كان باسى لاوازى ئه‌و فه‌رمووده‌يان كردووه‌، له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ناس و زاناى به‌ ناوبانگ (مصطفى العدوي) كه‌ ده‌ڵێت مردن له‌ ڕۆژى جومعه‌ هيچ جياوازييه‌كى نييه‌ له‌گه‌ل ڕۆژه‌كانى تر و زۆر موسوڵمانى ته‌نها به‌ ناو موسوڵمان و فاسق و خراپه‌ كار له‌و ڕۆژه‌ وه‌فات ئه‌كه‌ن و زۆر چاكه‌كار و ئه‌ولياى خوايش له‌ڕۆژه‌كانى تر وه‌فات ئه‌كه‌ن…والله أعلم.
ئه‌م زنجيره‌ باسه‌ به‌رده‌وامى هه‌يه‌ ان شاءالله.

إحسان برهان الدين
2017-7-8 سلێمانى



  ژمارەی بینین 61

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus