سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوكمی نووستن دوای نوێژی عەسر.؟
ئایا حوكمی نووستن دوای نوێژی عەسر چییە؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3976


ئایا حوكمی نووستن دوای نوێژی عەسر چییە؟


بسم الله الرحمن الرحیم 

پرسیاركرا لە شێخ و پێشەوای فەرموودەناسی بەندكراو سليمان بن ناصر العلوان(خوا ئازادی بكات) ئایا حوكمی نووستن دوای نوێژی عەسر چییە، وە پلەی ئەم فەرموودەیەی كە لەو بوارە داهاتووە نەهی لەم كارە دەكات چییە؟ 
وەڵام: نووستن دوای نوێژی عەسر هیچی تێدا نییە و، هیچ تاوانێكیش لەم كارەدا نییە، چونكە جێگیر نەبووە لە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)و هیچ یەكێك لە هاوەڵەكان كە ئەم نووستنەیان قەدەغە كردبێ‌، وە بنچینەش ئەوەیە كە دروستە و ڕێ‌ پێدراوە. 
وە هیچ شتێكیش حەڕام نییە تەنها ئەوەی خوا و پێغەمبەرەكەی(صلی الله علیه وسلم)حەڕامیان كردبێ‌. 
وە هەركەسێكیش حوكم بدات بەسەر كارێك بە حەڕامكردن یا بەواجبكردن بەبێ‌ بەڵگە، ئەوە بە بێ‌ گومان لە دیندا یاسایەكی داناوە كە خوا ڕێگەی پێ‌ نەداوە. 
وە ئەم فەرموودە بەناوبانگەش كە دەڵێ‌:(من نام بعد العصر فاختلس عقله فلا تلومن إلا نفسه) . واتە: هەركەسێك دوای عەسر بخەوێ‌ و عەقڵی تێكبچێ ئەوە با بەس سەرزەنشتی خۆی بكات. هیچ سەنەدێكی جێگیری نییە. 
ئەبو یەعلی و جگە لەوانیش لە عائیشەوە گێڕایتیانەوە و لە عبدالله كوڕی عەمڕیش گێڕداریتەوە، ئیبن ولجەوزیش لە كیتابی(الموضوعات)دا هێناویەتی. 
بە ئیمامی اللیث بن سعد وترا:تۆ چۆن دوای عەسر دەخەوی لە كاتێكدا ئیبن و لەهیعە لە عەمری كوڕی شوعەیب ئەویش لە باوكییەوە ئەویش لە باپیرییەوە گێڕایتییەوە كە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)فەرموویەتی:ئەم فەرموودەی سەرەوەی باسكرد. 
ئیمامی لیثیش فەرمووی واز لە شتێك ناهێنم لەبەر فەرموودەی ئیبن ولەهیعە. 

ئایا لە سوننەتى پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم)هیچ فەرموودەیەك لە پێغەمبەرەوە هاتووە، كە نەهى بكات لە نووستنى دواى نوێژى عەسر، یاخود پێش مەغریب؟ 
شێخ ئیبن باز(ڕەحمەتى خواى لێبێ) لە وەڵامى ئەم پرسیارەدا دەفەرمووێ: نەخێر هیچ شتێك لەو بوارەدا نییە، نووستن دواى عەسر هیچى تێدا نییە، وە ئێمە هیچ شتێك نازانین كە ڕێگرى لەم كارە بكات، كەواتە نووستن دواى عەسر هیچ گوناهێكى تێدا نییە و هیچ فەرموودەیەكى واش نییە كە ڕێگرى لەم كارە بكات. 
كەواتە:(ئەمە قسەى شێخ خالد البلیهد)ئەگەر مرۆڤ پێویستى بە نووستن بوو دواى عەسر، یاخود ئەم كاتە گونجاو بوو بۆ پشوو و حەوانەوەى، لەبەر ئەوەى كاتى نیوەڕۆ سەرقاڵە وەكو حاڵى زۆرێك لە خەڵكى لەم سەردەمەدا، یا عادەت وابوو لەناو كۆمەڵگا دواى عەسر دەنووستن، ئەوە هیچ تاوانێكى لەسەر نییە كە دواى عەسر بنووێ و، ناپەسەند(مكروه)یش نییە. 

دانراوه له‌لایه‌ن: ئەبووئەنەسی تەوحیدی

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

  ژمارەی بینین 208
  • کۆ لیستی وتارەکان || فۆڵدەری وتاری بانگخوازان

  • Top
    Facebook YouTube Twitter Instagram