حوكمی بهكارهێنانی سناپ چات.؟ خودای گەورە مرۆڤــی بە جوانترین شێوە و بەڕێزترین مەخلوق درووست کردوە ...! خودا دەفەرموێ :- ( لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ ) بەدڵنیاییەوە مرۆڤمان بە باشترین جوانتریـن شێوە درووست کردووە...! تۆش خۆت بکەیت بە سەگ و پشیلە لە سناپ چات...! کوا کەسایەتیت...؟ ئاوا ڕێز بۆخۆت دادەنێیت...؟ چۆن لە ڕووت دێت خۆت بکەیت بە سەگ...؟ چەندە ناخۆشە ئەگەر کەسێك پێت بڵێ سەگ...؟ بەڵام زۆر_سەیرە....! خۆت بۆ هەزارەها کەس " عەرز "دەکەیت و دەموو چاوی خۆت بە "سەگ و پشیلە" دەشووبهێنی...! یەک مرۆڤ و دوو ڕووی جیاواز...!!! خودای گەورە ئەفەرموێت: (لَقَد کَرمنا بَنِی أدَم) ڕێزی زۆرمان گرتوە لە نەوەی ئادەم و خودای گەورە ئەمری کرد بە فریشتە کانی کە سوجدەی تکریم ببەن بۆ ئادم علیە السلام، تۆ ئەی بەندەی خودا نەوەی ئادم خۆت بە شایانی ئەو هەمو ڕێزە نازانیت کە خودا لێی گرتوی خۆت بە ئاژەڵ ئەشوبهێنیت استغفرالله.. بۆيه له ڕوی شەرعەوە شتێکی نا جائیزە..، وە لەڕوی ئینسانیەتیشەوە عەیبەیەکی گەورەیه بۆ ئینسان خۆی بە ئاژەڵ بچوێنێت و لەشکۆی ئینسانی بونی خۆی کەم بکاتە وه.