به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ده‌ڵێن: نه‌خێر دروست نی‌یه که گۆڕ هه‌ڵبه‌سترێت به هیچ جۆرێک وه دروستیش نی‌یه به هیچ جۆرێک نووسینی له‌سه‌ر بنوسرێت، ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و فه‌رمووده‌ی که له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هاتووه، که دروست نی‌یه گوڕه‌کانیان هه‌ڵه‌به‌ستن وه نووسینی له‌سه‌ر بنوسین. هه‌ر وه‌ک چۆن ئیمامی مسلم فه‌رمووده‌یه‌کی له جابره‌وه ڕیوایه‌ت کردووه له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم أن يجصص القبر وأن يقعد عليه وأن يبنى عليه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) نه‌هی له‌وه کردوه که گۆڕه‌کان هه‌ڵبه‌سترێن و به‌رز بکرێنه‌وه یان خانویان بۆ دروست بکه‌ن. وه ئیمامی (الترمیذی) و غه‌یره‌س ئه‌ویش به سه‌نه‌دێکی (صحیح) گێراویانه‌ته‌وه وه زیاتریش له‌مه وأن يكتب عليه ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌سه‌رییشی بنوسن، واتا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) نه‌هیی له‌وه‌یش کردوه که نوسینش بنوسرێت له‌سه‌ر گۆڕ. جا بۆیه پێویسته له‌م داهێنراوانه‌ی که به هیچ شێوه‌یه‌ک له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌هاتووه، وه بێجگه له‌وه‌یش نه‌هی لێ کراوه، پێویسته ئێمه خۆمان ڕزگار بکه‌ین له‌وجۆره ڕه‌فتارانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نوسین له‌سه‌ر گۆڕه‌کان هه‌ندێ له زیاد ڕه‌ویی تیا ده‌کرێت وه به شعر و شانامه ده‌یهۆننه‌وه، وه سه‌باره‌ت به به‌رز کردنه‌وه‌ی گۆڕیش ئه‌وه‌نده (بستێک) دروسته به‌رز بکرێته‌ه‌و به‌س بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت که ئه‌و گۆڕه له‌وێدا، ئه‌مه له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه هاتووه(صلى الله عليه وسلم) وه هاوه‌ڵانیشی _خوایان لێ ڕازی بێ_ له‌سه‌ر ده‌می خۆی و پاش خۆشی به‌م ده‌ستوره ڕه‌فتاریان کردوه که‌سێک نه‌بووه که بێ فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوای(صلى الله عليه وسلم) کردبێ، وه به‌هیچ جۆرێکیش دروست نی‌یه که مزگه‌وت بکرێته‌وه له‌سه‌ریان یان بکرێنه جێگای به‌ندایه‌تی و خوا په‌رستی، وه دروستیش نیه که چه‌تر و گومه‌ز و قسن و مه‌رقه‌دیان بۆ دروست بکرێت، هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانمان پێ ده‌کات ده‌فه‌رموێ له فه‌رمووده‌یه‌کیی دا:لعن الله اليهود والنصارى اتخذوا قبور أنبيائهم مساجد واتا (نه‌فره‌ت بێ له یه‌هود (جوله‌که‌کان) و نه‌سرانیه‌کان که گوڕی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان کردوه‌ته مزگه‌وت، واتا جێگای خوداپه‌رستی. ئه‌م فه‌رموده‌یه شێخان گێڕاویانه‌ته‌وه. وه له فه‌رمووده‌یه‌کی تری (صحیح) که ئیمامی مسلم ده‌یگێڕێته‌وه له جندب کوڕی عبدالله البجلي ده‌ڵێت: بیستم له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پێش ئه‌وه‌ی وه‌فات بفه‌رمووێ به پێنج دیفه‌رموو:إن الله قد اتخذني خليلا كما اتخذ إبراهيم خليلا ولو كنت متخذا من أمتي خليلا لاتخذت أبا بكر خليلا ألا وإن من كان قبلكم كانوا يتخذون قبور أنبيائهم وصالحيهم مساجد ألا فلا تتخذوا القبور مساجد فإني أنهاكم عن ذلك واتا* (خوای گه‌وره منی کرده خه‌لیلی خۆی هه‌روه‌ک چۆن ئیبراهیمی کرده خه‌لیلی خۆی وه ئه‌گه‌ر له پاش خۆم له ئومه‌ته‌که‌م خه‌لیلێک هه‌بووایه ئه‌وا (ئه‌بوبکر) ئه‌بوو ئه‌وه ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه گۆڕی پێغه‌مبه‌ره‌کان و پیاوچاکانیان ده‌کرده مزگه‌وت، به‌ڵام ئێوه به‌و کاره هه‌ڵمه‌ستن گۆڕه‌کان مه‌که‌نه مزگه‌وت(واتا له‌سه‌ر گۆڕه‌کان مزگه‌وت دروست مه‌که‌ن)، من نه‌هیتان لێ ده‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌و کاره). وه زۆر فه‌رمووده‌ی تریش هه‌یه. وه ئومێده‌وارین که خوای گه‌وره تۆفیقی ئیمانداران بدان به ده‌ست گرتنیان به سوننه‌تی ڕاستی و پاکی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) سه‌رپێجی نه‌کردنیان و لانه‌دانیان له سوننه‌ته‌که‌ی وه په‌نا ده‌گرین به خوا له‌وه‌ی که سه‌رپێجی ده‌کات. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (موحه‌ممه‌د بیلال)ه‌وه وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه. خه‌لیل: هه‌ڵبژێراو. نه‌هی: ڕێگه‌پێنه‌دراو. تێبینی: ئه‌مه له فتوایه‌ک له فتواکانی (شێخ بن باز) وه‌رگیراوه _خوای لێ ڕازی بێ_