به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: یادکردنه‌وه‌و ئاهه‌نگێڕان به له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) یاخود به‌له‌دایکبوونی هه‌ر که‌سێکی تره‌وه له کاروباره داهێنراوه‌کانه(الأمور البدعیة) و له‌لای خوا به‌تاڵه‌و هیچ بناغه‌و بنچینه‌یه‌کی نییه. بیدعه ئه‌وه‌یه که پێشینان(سلف الصالح)مان نه‌یانکردووه‌و له‌دوای ئه‌وانیش هیچ پێویستیه‌کمان پێی نه‌بووبێت و په‌یوه‌ندی هه‌بێت به دینه‌وه(په‌رستن). یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) یان ئاهه‌نگێڕانیش بۆیه بیدعه‌یه چونکه پێشیانانمان نه‌یانکردووه له‌کاتێکدا ئه‌وان له‌ئێمـه زۆر زیاتریش پێغه‌ر‌مبه‌ری خوایان(صلى الله عليه وسلم) خۆش ویستووه‌و زۆرتریش وه‌ک له‌ئێمه ئه‌ده‌ب و ڕێزیان لێگرتووه. هه‌روه‌ها ئێمه‌ش پێویستیمان پێی نییه چونکه ئه‌گه‌ر خێر بووایه ئه‌وا خودا فه‌رمانی پێده‌کردین له‌سه‌ری و پێشینانیشمان پێشمان ده‌که‌وتن له‌کردنی، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگ و بۆنه‌و یادکردنه‌وه‌ش له‌بازنه‌ی په‌رستنه(عبادات)، بۆیه بۆ هیچ که‌س نییه شتێک له عیبادات زیاد بکات یان بیگۆڕێت یان ده‌ستکاری بکات یان پووچه‌ڵی بکاته‌وه چونکه ئه‌وه ته‌نها مافی خودایه‌و ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) بۆی نییه شتێک له‌م دینه زیاد بکات به‌بێ نیگا‌و فه‌رمانێک له‌خوداوه.. ئه‌وه یاسادانان و ته‌شریعه و ده‌گه‌ڕێته‌وه ته‌نها بۆ خوا.. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: " من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد" . واته/ که‌سێک ئه‌گه‌ر کارێکی کرد‌و له‌سه‌ر هیچ ڕێنموویی و فه‌رمانێکی ئێمه‌وه سه‌ری نه‌کێشابوو ئه‌وا ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌و قه‌بوڵ ناکرێت. شیرینی به‌خشین و گێڕانیش له‌یادێکی ئاوه‌هادا جائیز نییه‌و نه‌کردنی باشتره چونکه تێکه‌ڵه له‌گه‌ڵ کاره داهێنراوه‌که‌و په‌یوه‌ندی هه‌یه به یاده‌که‌وه.. شیرینی له خودی خۆیدا حه‌ڵاڵه، به‌ڵام له‌کاتێکی تایبه‌تداو له‌گه‌ڵ بیدعه‌یه‌کدا ئه‌میش ناجائیز ده‌بێت، هه‌روه‌ک سه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) چاکه‌یه‌و پاداشتی زۆری له‌سه‌ره، به‌ڵام تێکه‌ڵ کردنی له‌گه‌ڵ بانگدا(آذان) وه‌ک له‌کوردستان باوه بیدعه‌یه‌که‌و بێژه‌ره‌که گوناهێکی گه‌وره‌ی کردووه چونکه بانگدان عیباده‌ته‌و دیاری کراوه له‌لایان شه‌ر‌یعه‌ته‌وه و بۆ که‌س نییه زیادو که‌میی تێدا ئه‌نجام بدات.. خوای گه‌وره دوورمان بخات له‌هه‌موو بیدعه‌و تاوانێک.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.