به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه ته‌نها له خوونه‌ریتی ناو کۆمه‌ڵگاوه بۆمان به‌جێماوه، ئه‌وان وه‌کو ئه‌ده‌بێک فێریان کردووین که ڕووی نه‌عل له ئاسمان نه‌بێت، چونکه ئاسمان خوای گه‌وره‌ی لێیه و جوان نییه ژێری نه‌عل و پێڵاو ڕووه ئاسمان بێت یان هه‌ڵگه‌ڕاوه بکه‌ون.. به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین هیچ که‌س له یارانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به ئه‌ده‌بتر و له خواترستر نه‌بوون، له ئه‌وانه‌وه یان له پێغه‌مبه‌رمانه‌وه(صلى الله عليه وسلم) شتێکی وه‌هامان پێ نه‌گه‌یشتووه هه‌تا بڵێین بنچینه‌یه‌کی هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر پێڵاوێک یاخوود نه‌علێک به هه‌ڵاوگێڕاوی ڕوو له ئاسمان به‌جێ بمێنێ، هیچی گوناهباری تێدا نییه، وه ئه‌گه‌ر بخرێته‌وه ڕووی خۆیشی نابێته بیدعه ئه‌گه‌ر ئه‌و نییه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بێت که ئه‌وه ناڕه‌وایه یان باش نییه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.