به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بیدعه و داهێنراوه‌کان بریتیین له زیادکراوێک له دین به مه‌به‌ستی په‌رستن و نزیکبوونه‌وه له خوای گه‌وره. بیدعه هه‌مووی گومڕاییه و بێزراوه له دین و حه‌سه‌نه‌ی تێدا نییه، چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ"کل بدعة ضلالة." واته: داهێنراوێک له دین و په‌رستندا گومڕاییه. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی" مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ فِيهِ فَهُوَ رَدٌّ." رواه البخاري. واته: هه‌ر که‌سێک له دینه‌که‌مان شتێکی داهێنا و زیادی کرد که نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری و تێیدا نه‌بێت، ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه و قه‌بووڵ نییه. خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی اليوم أكملت لكم دينكم وأتممت عليكم نعمتي ورضيت لكم الإسلام دينا واته: ئه‌مڕۆ(ڕۆژی عه‌ره‌فه و حه‌جی ماڵئاوایی پێغه‌مبه‌ر) ته‌واوم کرد بۆتان په‌یامه‌کانی دینه‌که‌تان و نیعمه‌تی خۆمم به‌سه‌ردا کۆتا کرد و ڕازی بووم بۆتان ئیسلام دینتان بێت.. له‌مه‌وه؛ هه‌رکه‌سێ شتێکی نوێ دابهێنێ و په‌رستنی خوای پێ بکات، یان نه‌زانه یان خۆی به باشتر ئه‌بینێ له پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌کانی چونکه ئه‌وان به‌م بیدعه‌یه‌ی ئه‌میان نه‌زانیوه و ئه‌و پاداشته‌شیان له ده‌ستچووه که به حیسابی ئه‌م چاوه‌ڕێیه‌تی!!! یان به زمانی حاڵ نیشانی ئه‌دا دین ته‌واو نه‌بووه و نووقسانی هه‌یه و پێویستی به ئه‌مه ئه‌و زیاده‌ی بۆ زیاد بکات!!! بیدعه‌کانیش جۆراوجۆرن، هه‌یانه کوفرین وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌سێ بڕوای وابێت پاڕانه‌وه له مردووه‌یه‌ک سوودی هه‌یه و شتێکی باشه و له دینه!! بیدعه‌ی گوناهه‌ش هه‌یه وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌سێک بڕوای وایه سه‌ڵاوات له بانگدا نه‌بووه و زیاده‌یه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حه‌زی پێ بکات یان ئه‌نجامی بدات، یان وه‌کو فاتیحا خوێندنی مردوو.. شایه‌نی باسه هه‌رچی بیدعه‌یه‌کی لێ بینرا مه‌رج نییه حوکمی تاوان یان کوفری به‌سه‌ردا بدرێ، به‌ڵکو ده‌بێت بۆی ڕوون بکرێته‌وه به‌وپه‌ڕی لێزانین و له کاتی گونجاو‌دا چونکه خه‌ڵکی ئه‌مرۆ زۆرێکیان له نه‌زانی و بێئاگاییه‌کی قووڵدان به‌رامبه‌ری دینه‌که‌یان، ده‌کرێ بڵێین ئه‌و بیدعه‌یه کوفرییه یان تاوانه به‌ڵام هه‌تاوه‌کو ڕوونکردنه‌وه نه‌کرێ و که‌سێک شاره‌زا نه‌کرێ ناکرێ حوکمه‌که‌یان به‌سه‌ردا بدرێ.. هه‌ندێ بیدعه‌ش هه‌یه بۆته عاده‌ت و له بواری په‌رستن چۆته ده‌ره‌وه وه‌کو ته‌عزێی مزگه‌وت، ئه‌وانه‌ش دیسان به هۆشیارکردنه‌وه‌ی موسوڵمانان و بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام چاره‌سه‌ر ده‌بێت، کاتیش به‌شێکه له چاره‌سه‌ری.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.