به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: وتنی(صدق الله العظيم) له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌بیستراوه له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و یارانی هه‌روه‌ها پێشینانمان بۆیه نه‌وتنی په‌سه‌نده، خوای گه‌وره هه‌ر ڕاست ده‌بێژێ و هه‌رچی ده‌یکات و فه‌رموویه‌تی ته‌واو و هه‌ق و به‌جێیه، هه‌ربۆیه وتنی یان نه‌وتنی ڕسته‌یه‌کی وه‌ها هیچ کاریگه‌ری نییه بۆ فه‌رمایشته‌کانی خوا، ئه‌وه‌ش به‌سه که ده‌ڵێین پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانی نه‌یانوتووه، ئه‌گه‌ر باش و خێر بووایه بێگومان ئه‌وان پێشمان ده‌که‌وتن، به‌ڵام شێخ ئیبن باز-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر جاروبار(صدق الله العظيم) بوترێ ناچێته ژێرباری بیدعه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بزانێ هیچ پاداشتێک یان چاکه‌یه‌کی دیاریکراوی له‌سه‌ر نه‌هاتووه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.