به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ته‌وقه‌کردن له ئاداب و سوننه‌ته‌کانی ئیسلامه، فه‌زڵ و چاکه‌ی تێدایه بۆ هه‌ردوولا، ده‌بێته هۆی سڕینه‌وه‌ی گوناهه و ڕه‌وینه‌وه‌ی ڕق و کین و بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی.. سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) وابووه به یه‌ک ده‌ستی کردوویه‌تی، که‌واته بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و سوننه‌ته ته‌نها یه‌ک ده‌ست به‌سه، به‌ڵام هه‌ندێ جار له‌به‌ر زیاتر خۆشه‌ویستی نوناندن بۆ که‌سێ یان له‌گه‌ڵ که‌سێکی زۆر نێزیک ئه‌گه‌ر به دوو ده‌ست بکرێ نابێته بیدعه، ئه‌وه‌ش کارێکی نه‌ریته نه‌وه‌ک عیباده‌ت! شێخ موحه‌مه‌م صالح مونه‌جید له فه‌توایه‌کیدا ئه‌وه باس ده‌کات که که‌ردنی ته‌وقه به دوو ده‌ست هه‌رچه‌نده سوننه‌ت نییه به‌ڵام ناچێته بیدعه‌وه ئیسلام پرسیارووه‌ڵام . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.